ئەسعەد حەمەسەعید شەمسەدین حەمەسەعید

ئەسعەد حەمەسەعید شەمسەدین حەمەسەعید پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، دووجار بریندار بووە، پلەی فەرماندەی کەرت وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەسعەد حەمەسەعید شەمسەدین حەمەسەعید لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی خەرپانی سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بووە، دایکی ئەسعەد ناوی فاتیمە حەمەڕەزا بووە و برایەکانی عەدنان، عادل، تەحسین، موحسین، یاسین بووە، ساڵی ١٩٨٦ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

ئەسعەد حەمەسەعید شەمسەدین لە ساڵی ١٩٧٩ لەلای محەمەد حەمەسەعید لە لێژنە ناوچەی ‌هەڵەبجەی لقی چواری پارتی بووتە پێشمەرگە، بەشداری دەستەی پارتیزانی دەشتی شارەزوور، شەڕی ناوگردان، شەڕەکانی کەڕەجاڵی دەڤەری هەورامان، شەڕەکانی چیای سورێن و ملە قۆنەرە، شەڕی ئەحمەدئاوای کردووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە یەکێک لە شەڕەکانی کەڕەجاڵ بریندار بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەی پلەی فەرماندەی کەرت لە فەرماندەی هێزەکەی وەردەگرێت، لە ساڵی ١٩٨٤ لە شەڕی یەکەمی ملە قۆنەرەی چیای سورێن فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بۆ دووەمجار بە سەختی بریندار دەبێت، لەلایەن فەرماندی ‌هێزی هەورامانەوە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی شاری تارانی وڵاتی ئێران دەکرێت و دوای سێ مانگ لە چارەسەر وەرگرتن گەڕاوەتەوە سەنگەری پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە شەڕی ئەحمەدئاوا بە بەشداری هێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس و دوابەدوای بەرگرییەکی قورس، ئەسعەد حەمەسەعید فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و شەهید دەبێت و لەلایەن هاوسەنگەرانی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ شاری هەڵەبجە و لە گۆرستانی شەهیدانی ئەو شارە بەخاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید مەمو سەمەد ئەرگۆشی

وەحید مەمو سەمەد ئەرگۆشی مزوری، لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە رێخستنەکانی پارتی کردووە، لە هەمان ساڵدا بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەجات محەمەد محەمەد بەنانى

نەجات محەمەد محەمەد، ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە

زانیاری زیاتر

سوبحی ئەسکەندەر حاجی ئەرگۆشی

شەهید سوبحی ئەسکەندەر حاجی ئەرگۆشی لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک دەبێت.لە ساڵی ١٩٨٥ دەبێتە پێشمەرگە.لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەدیع محەمەد عادل ئەرگۆشی

بەدیع محەمەد عادل ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کوردۆ سەدیق عەزیز ئەرگۆشی

کوردۆ سەدیق عەزیز ئەرگۆشی لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر