شەهید ئەحمەد ئیبراهیم عەلی، لەساڵی ١٩٥٣ لە گوندی پیرسوانی سەر بە قەزاى ڕواندزى پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول دەکات و لەبەتالیۆنی حاجی بێرۆخی کە سەر بەهێزی باڵەک بووە دەبێتە پێشمەرگە، لە دوای رێککەوتنە شومەکەى جەزائیر رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە شەڕەکانی بەرگری لەخاکی کورستان، لە ساڵی ١٩٧٥لە گوندی پیرسوان بەهۆی تۆپبارانی رژێمی بەعس شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.