ئەحمەد ئیبراهیم حەمە قادر

ئەحمەد ئیبراهیم ناسراو بە (ئەحمەدە ڕیشە)، لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی هەڵەدنی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، لە ٢٠ ئاداری ١٩٩١ لە شاری کەرکووک شەهید بووە.


شەهید ئەحمەدە ڕیشە سالی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە لێژنە ناوچەی دووکانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨٧بەشداری شەڕی سورداش و داستانی خواکوڕک، گرتنەوەی ڕەباییەکانی چیای سپلیک و فەوجی دەربەند باسەران و شەڕی پارتیزانی دەڤەری دووکان و کۆیە و بازیان و شەڕی قەرەداغ و شەڕی بنکەی پۆلیسی کۆیەی کردووە، ساڵی ١٩٨٦ پلەی بەرپرسی مەفرەزەی لێژنەی ناوچەی دووکانی وەرگرتووە. 

ساڵی ١٩٩١بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری سلێمانی، قەزای دووکان، ناحیەی بازیان، قەزای چەمچەماڵ و شاری کەرکووکی کردووە. 

لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ و لە سەرەتای گەیشتنی هێزی پێشمەرگە بە دەروازەی شاری کەرکووک، تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بە چڕی تۆپبارانی دەروازی شاری کەرکووکیان کردووە و ئەحمەدە ڕیشە لە گۆڕستانی حەسیرەکەی سەرەتای شار بەر تۆپباران کەوتووە و شەهید بووە.  


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

سابیر عوسمان عەلائەدین

سابیر عوسمان عەلائەدین، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. لە گۆرستانی گوندی دۆڵەبەکرە بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

زکری هاجو کەسو

زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار خورشید عارس

ڕزگار خورشید عارس لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.ساڵی ١٩٧٦ دەگەرێنەوە بۆ باشوری کوردستان.ساڵی ١٩٩٢ بووەە پێشمەرگە،ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا شەهید بووە

زانیاری زیاتر