ئەحمەد مینا

ئەحمەد مەولوود مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ته‌مه‌نی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، پلەی بەرپرسی گرتووخانەی شۆڕشی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٩ لە نزیک هەڵەبجە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و شەهید بوونە.


ئەحمەد مەولوود مەحمود ناسراوە بە ئەحمەد مینا، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی بەڵخەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری باخداری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی کافیە یمام بووە و خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی وشیار، وەکێڵ، سەردار، مەهتاب، سوعاد، شنە.

ساڵی ١٩٦١ لە پەلی هەورامان کە شێخ حەمەئەمین سەرپەلی بووە و سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٥ لە ڕووبەڕوو بوونەوە له‌گه‌ڵ سوپای ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە دەڤەری بێڵوڵەی بناری بەمۆ بە سەختی بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ بۆتە بەرپرسی گرتووخانەی شۆڕش، کە لە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان بووە و لەلایەن هێزی خەباتەوە سەرپەرشتی کراوە.

ساڵی ١٩٦٩ ئەحمەد مەولوود و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی مەلا قایەر و عەلی حەلاو لە گوندی حەمە ئۆغان لە نێوان دەڤەری نەوڕۆڵی و شاری هەڵەبجە کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای دوو کاتژمێر ڕووبەڕوو بوونەوە ئەحمەد مەولوود و دوو هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە.


سه‌رچاوه‌:

- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر