ئەحمەد محەمەد عەزیز

ئەحمەد محەمەد عەزیز، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٧٠ لە شەڕى کەڵەکین شەهید بووە.


شەهید ئەحمەد محەمەد عەزیز، ساڵی ١٩٤٣ لە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە سەرپەل لە بەتالیۆنی حاجى بێرۆخی کە سەر بە هێزی باڵەک بووە و بەشداریی شەڕەکانى زۆزک و گەرووى عومەرئاغا و سەرتیز و سپیلکی کردووە. لە٢٧ی کانونی یەکەمی١٩٧٠ لە شەڕی کەڵەکینی سەرچیاى ناحیەى خەلیفان بە گولەی ڕژێمی عێراق شەهید دەبێت.

 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر