ئەحمەدی شێخ عەلی

ئەحمەد عەلی ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ته‌مه‌نی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە، پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٧ لە رووبەڕوو بوونەوەی سوپای ڕژێمی بەعس لە چیای زەردەی دەڤەری قەرەداغ شەهید بووە.


ئەحمەد عەلی ئەحمەد مستەفا ناسراو بە ئەحمەدی شێخ عەلی، ساڵی ١٩٥١ لە ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی بیارە بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و باخداری بووە. خێزاندار بووە و خیزانی ناوی سوهام مەجید بووە، خاوەنی سێ کوڕ و دوو كچ بووە بەناوەکانی سیروان و هێمن و عومەر و ئامینە، مه‌ریه‌م، له‌ ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ مه‌ریه‌می كچی لە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە شەهید بووە.

ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی به‌هێزی کەسایەتییه‌ کۆمەڵایەتییه‌كه‌ی لە دەڤەری هەورامان و شاری هەڵەبجە، نادر هەورامی بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی هێزی هەورامان بۆ بارەگای لقی چوار ده‌یگوازێته‌وه‌، لە ته‌مه‌نی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی تەپەکوڕەی دەشتی شارەزوور، ساڵی ١٩٨٤ لە گوندی شیرەمەڕی دەشتی شارەزوور، ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی بەشارەتی دەشتی شارەزوور زۆر بە سەختی بریندار بووە و شەش گوله‌ی بەرکەوتووە.

ساڵی ١٩٨٥ پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، لە مانگی ٤ی ١٩٨٧ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سوپای ڕژیمی بەعس لە چیای زەردەی دەڤەری قەرەداغ شەهید بووە.


سه‌رچاوه‌:

- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر