ئەحمەد باشکی

ئەحمەد مەجید عەلی ناسراوە بە (ئەحمەد باشکی)، بازرگانی بەروبوومی کشتوکاڵی دەشتی شارەزوور بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە دەشتی شارەزوور شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەحمەد مەجید عەلی ئەزەر ناسراو بە ئەحمەد باشکی، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی تەپەکەلی سەر بە ناحیەی وارماوەی قەزای شارەزوور لە دایکبووە، گوندنشین بووە و یەکێک بووە لە بازرگانە دیارەکانی بەروبوومی کشتوکاڵی دەشتی شارەزوور، تاقۆناغی سەرەتای خوێندووە و شارەزایەکی تەواوی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی هەبووە، ئەحمەد باشکی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فەیمە مەحمود ئەحمەد بووە و خاوەنی دوو کچ بووە بەناوەکانی چیمەن و دیمەن، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئەحمەد مەجید ناسراو بە ئەحمەد باشکی، ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی ٩ی گەرمیان سەر بە هێزی قەرەداغی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەزیز قازی سورچی فەرماندەی بەتالیۆن بووە و بارەگایان لە نەوێ و بەردەبەل بووە، بەشداری لە شەڕی دووکان، شەڕی گەرمیان، شەڕی کفری، شەڕی دەربەندیخان و شەڕی چیای زمناکۆ کردووە.

ئەحمەد باشکی لە ١ی ئاداری ١٩٧٤ ویستوویەتی بە مۆڵەتی چەند ڕۆژی بگەڕێتەوە گوند، گەیشتۆتە نیوان گوندی چنارە و تەپەکەل و کەوتۆتە بۆسەی شوعییەکان و شەهید كراوه‌. 

 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین رەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ یەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. رۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

هیمەت پیرۆ حوسێن

هیمەت پیرۆ حوسێن، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە رۆژی ٥ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد تەها عەلی

ئەحمەد تەها عەلی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، لە ٢٨ى ئایارى ١٩٩٤ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

عەلی ساڵح تەمەر ماواتی

عەلی ساڵح تەمەر، ناسراو (عەلی ساڵح ماواتی)، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ماواتا لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وریا قاسم یەحیا ئەرگۆشی

وریا قاسم یەحیا، ساڵى ١٩٧٩ لە شارى کاشانی پارێزگاى ئەسفەهانی وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بووەتە پێشمەرگە، لە ١٧ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر