ئێدێت مۆبێت

ئێدێت مۆبێت، ناسراو بە مەدام کۆچێرا، لە ساڵى ١٩٦٩ەوە کارى ڕۆژنامەنووسی و وێنەگرى دەکات، پسپۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانە و ساڵى ١٩٧١ ژمارەیەک وتارى لەسەر کوردستان لە ڕۆژنامە و گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ و لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


ئێدێت مۆبێت، ناسراو بە (مەدام کۆچێرا)، ساڵى ١٩٤٠ لە پاریسی پایتەختى وڵاتى فەڕەنسا لەدایک بووە، بڕوانامەى لە زانستى ئابووری لە زانکۆى پانتیۆن لە پاریس بەدەستهێناوە، هاوسەرى کرێس کۆچێراى ڕۆژهەڵاتناسى فەڕەنسى بووە.

لە ساڵى ١٩٦٩ەوە کارى ڕۆژنامەنووسی و وێنەگرى دەکات، لەگەڵ کرێس کۆچێرای هاوسەرى دەزگاى سەربەخۆی (فرى لانس  Free lance)ى بۆ کارى ڕۆژنامەنووسى لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا دامەزراندووە، پسپۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانە و ساڵى ١٩٧١ ژمارەیەک وتارى لەسەر کوردستان لە ڕۆژنامە و گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، ئێدێت مۆبێت کۆچێرا شان بەشانى کرێس کۆچێراى هاوسەرى بەشدارى لە نووسینى توێژینەوەکان کردووە، چەندین جار هاتۆتە کوردستان و وێنە و ئەرشیفێکی دەوڵەمەندى لەسەر پرسی کورد و کوردستان هەیە، کرێس کۆچێراى هاوسەرى سوودێکى زۆرى لە ئەرشیف و وێنەکانى وەرگرتووە بۆ کتێبەکانى، خاتوو کۆچێرا هەواڵنێرێکى بەتوانا بووە و یەکێک بووە لەو هەواڵنێرانەى کە بە کامێراکەى توانیویەتى وێرانکارى شارى قەڵادزێ و تاوانەکانى حکومەتى عێراق و سەدام حسێن پیشانى ڕاى گشتى جیهان و خەڵک بدات.

ئێدێت مۆبێت لە ڕۆژانى ١١-١٨ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ وەک میوان بەشدارى کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ى کردووە، بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى  پێ بەخشراوە.


بەرهەمەکانى:

١- ئێرترە ١٩٩٤

٢- مێژووى کوردستان ٢٠٠٧


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر