ئیسماعیل خزر ئیسماعیل

ئیسماعیل خزر ئیسماعیل ناسراو بە (ئیسماعیل حاجی خزر باسرمەیی) پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، کادری بەشی ڕێکخستن بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید دەبێت.


ژیاننامە

ئیسماعیل حاجی خزر باسرمەیی لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی باسرمەی کۆنـی سەربە قەزای شەقڵاوە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، خێزانی ناوی ساری مەولودە و کوڕەکانی ئیبراهیم، خەلیل، وەلید، ئەمینە و کچەکانی بە ناوی شلێر، سەعدیە، کازیوە، شاناز، خاتون، لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

ئیسماعیل حاجی خزر باسرمەیی لە ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بە ڕێکخراوی ئەزمەر بە بەرپرسیارەتی مەحمود کاوانی سەربە لێژنە ناوچەی شەقڵاوە دەکات، لە ساڵی ١٩٨٤ پلەی ئەندامێتی وەردەگرێت و بەهۆی هەبوونی خوێندەواری دەبێتە کادیری بەشی ڕێکخستن، سەرپەرشتی هەموو کۆبونەوەی شانە نهێنیەکان کردووە و ڕۆڵی دەبێت لەو دەڤەرە بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی شانە و کاری ڕێکخراوەیی، لە هەمانکاتدا فەرماندەی دەستەی چالاکی ناوشار بووە، هەروەها سەرقاڵی دابینکردنی پێویستییە کەسییەکانی ناو هێزی پێشمەرگە و گەیاندنییان بە شاخ دەبێت، ڕێنیشاندەری شانە نهێنیەکان بووە بۆ پەیوەندیکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە لە شاخ، لە رێککەوتی ١٤ی تەممووزی ١٩٨٨ بە مۆڵەتێکی چەند ڕۆژی گەڕاوتەوە ماڵەوە لە گوندی باسرمە، بەڵام ئاشکرا دەکرێت و دەستەیەکی تایبەتی ئەمن بە ‌هاوکاری هێزێکی نەیاری پارتی دیموکراتی کوردستان چواردەوری ماڵیان دەگرن و هەوڵی دەسگیرکردنی دەدەن، بەڵام ئیسماعیل خزر خۆی بەدەستەوە نادات و بەرگری لە خۆی دەکات دوای چەند کاتژمێرێک لە بەرگریکردن شەهید دەبێت.   


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر