ئیدریس تەمر مەحمود عەبدوڵا

ئیدریس تەمر لە ساڵی ١٩٦٥ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٤ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ٤ى کانوونى یەکەمى ١٩٨٦ شەهید بووە.


شەهید ئیدریس تەمر لە ساڵی ١٩٦٥ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دانیشتووی شاری هەولێر بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەى ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، ساڵى ١٩٧٧ دەگەڕێنەوە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان بۆ باشوورى عێراق دوور دەخرێنەوە و لە شارى سەماوە نیشتەجێ دەکرێن. ساڵى ١٩٧٩ گەڕاونەتەوە شارى هەولێر.

ساڵى ١٩٨٤ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان دەکات و لە ڕێکخراوى هێرش دەبێتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٥ دەگوازرێتەوە بۆ لێژنە ناوچەى شەقڵاوە ، هەمان سال پلەى فەرماندەى چالاکییە پارتیزانییەکانى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٨٦ بەشدارى لە چالاکى لێدانى هوتێل سەلیم و شەڕى بنارى سەفین لە گوندى ئاقوبان و چالاکى پارتیزانى لێدانى بنکەى پۆلیسى شەقڵاوە کردووە.

لە ٤ى کانوونى یەکەمى ١٩٨٦ لەگەڵ دوو هاوسەنگەرى ترى بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى کە بریتیی بووە لە لێدانى منەزەمەى حزبی بەعس لە ناحیەى حەریر، دواى ئەنجامدانى چالاکییەکە لەوێ شەهید دەبێت و یەکێکە لەو شەهیدانەى گۆڕى نادیارە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر