ئیبراهیم ئەحمەد محەمەد قادر

ئیبراهیم ئەحمەد محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٧٨ شەهید کراوە.


ژیاننامە

ئیبراهیم ئەحمەد محەمەد قادر، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئیبراهیم ئەحمەد محەمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی لەمیعە ئەحمەد بووە و خاوەنی دووکچ بووە بەناوەکانی ناسکە و بەهار، ساڵی ١٩٧٨ شەهید کراوە.


خەباتنامە

شەهید ئیبراهیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٧٧ بۆتە پێشمەرگە لەلای قادر حەمەساڵح تاگۆزی کە لە شۆڕشی ئەیلوول سەرلقی چواری بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

لە ٤ی تەمووزی ١٩٧٨ بۆ پشوو شەوێک لە گوندی کانی ژەنەی دەڤەری تاگۆزی لە نێوان سنووری وڵاتی ئێران و عێراق ماونەتەوە، بەڵام مه‌فره‌زه‌یه‌ك بە فەرماندەیی مەلا بەختیار پلانیان بۆ داناون و شەو لەکاتی پشوودا هەڵدەکوتنە سەریان و ئیبراهیم ئەحمەد و هاوسەنگەرێکی بەناوی جافر تاگۆزی شەهید دەکەن و عەزیز حەمەساڵح تاگۆزیشیان دەستبەسەر دەکەن، دواتر دانیشتووانی گوندی کانی ژەنە تەرمی ئیبراهیم ئەحمەد و هاوسەنگەرەکەی لە گۆڕستانی بوکانیە بە خاک دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر