ئومێد قادر حەمەساڵح فەتاح

شەهید ئومێد قادر لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی کەماڵانی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری کاری جووتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.


ئومێد قادر، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندى بە پەیوەندی بە هێڵی ١٧ی ڕێکخستنە نهێنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوورى لێژنەی ناوچەی سلیمانی سەربە لقی چوار کردووە.

ساڵی ١٩٨٥ لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کەرکووک وەک فەرمانبەر دامەزراوە و بۆتە شوفێری تایبەتی ئەندازیارە بیانیەکان، هەر بۆیە لەم ڕێگەیەوە توانیوویەتى هاوکارێکى باشى ڕێکخستنە نیهینییەکانى دەشتی هەولێر و دەشتی کۆیە و ناو شاری کەرکووک و چوار دەوری بێت، وێڕاى ئەو ئەرکەى لەگەڵ ئەوەشدا لە دابینکردنى پێداویستیەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوام بووە. 

لە ساڵی ١٩٨٥ بە فەرمانی سەرکردایەتی پارتی، دوو ئەندازیاری بیانی لە شاری کەرکووکەوە بردۆتە دەشتی هەولێر و ڕادەستی هێزی پێشمەرگەی کردوون، کە ئامانج لەم کارەی سەرکردایەتی شۆڕش تەنیا بۆ گۆڕینەوەیان بووە لەگەڵ چەند زیندانیەکی پێشمەرگە کە لە گرتووخانەکانی ڕژێمی بەعس بوونە، هەروەها کۆمەڵێک پەیام و نامیلکەی شۆڕش وەردەگرێت و دەچێتە کۆیە و دواتر دەگەڕێتەوە کەرکووک، ساتی گەیشتنی بە بازگەی شاری کەرکووک بەهۆی دیارنەمانی دوو ئەندازیارەکە، ئومێد قادر دەستبەسەر دەکرێت و دوای پشکنین کۆمەڵیک نامێلکە و پەیامی پارتی لە ئۆتۆمبێڵەکەی دەدۆزرێتەوە و بەو هۆیەوە دەگوازرێتەوە بارەگای ئەمنی گشتی شاری کەرکووک، دوای سێ مانگ لە دەستگیرکردنی ئومێد قادر دەگوازرێتەوە گرتووخانەی ئەبوغرێب و بە بڕیاری دادگای سەورەی بەغدا لە سێدارە دەدرێت.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر