ئه‌بوبكر محەمدئەمین سۆیحه‌م

ئه‌بوبه‌كر محه‌ممه‌دئه‌مین سۆیحه‌م، ناسراوه‌ به‌ (عه‌بۆ)، له‌ ساڵی١٩٢٩ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئه‌یلوول کردووە، لە ڕۆژى ١٠ى ئایارى ١٩٦٦ شەهید کراوە.


ئه‌بوبه‌كر محه‌ممه‌دئه‌مین سۆیحه‌م، ناسراوه‌ به‌ (عه‌بۆ)، له‌ ساڵی١٩٢٩ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، خێزاندار بوە، خاوەنى کوڕ بووە. لە ڕۆژى ١٠ى ئایارى ١٩٦٦ شەهید کراوە.

ساڵى ١٩٦١ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول، ده‌بێته‌ هێزی پشتگیریی میللی له‌ گوندی فه‌قیان و دواتریش له‌لای فه‌رمانده‌ محه‌مه‌د زیاد فه‌قیانی برای ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌. به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕەكانی چیای كوڕە‌ك و داره‌هیشك و ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌ دۆڵی ئاكۆیان ڕوویانداوه‌ به‌شداریكردووه‌.
لە ڕۆژى ١٠ى ئایارى ١٩٦٦، له‌ چیای كوڕە‌ك، له‌ داره‌هیشك، له‌ سنووری گوندی فه‌قیانی قه‌زای ڕواندز، له‌ دوای شه‌ڕێكی سه‌خت بریندار ده‌بێت، دواتر به‌ برینداری هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ره‌بایه‌ی دوژمن و شه‌هید ده‌بێت و رژێمی به‌عس ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێنێته‌وه‌ قه‌زای ڕواندز و له‌ گۆڕستانی كۆنی گه‌رده‌ گه‌ردی ڕواندز به‌ خاك ده‌سپێردرێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر