وەهاب عەلی ڕەحمان جوامێر

وەهاب عەلی ڕەحمان جوامێر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ته‌مه‌نی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک و لەناو سەربازگەی خالید گوله‌ی بەرکەتووە و شەهید بووە، جەستەی بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


وەهاب عەلی ڕەحمان جوامێر، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی سەرەقەیسەری سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.

ساڵی ١٩٨٢ بۆتە پێشمەرگەی ڕێکخراوی عەبابەیلێی سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەمەتەقێ بەرپرسی ڕێکخراو بووە و بارەگایان لە کەرەجاڵ و وشکەناوی دەڤەری هەورامان بووە، له‌ ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی دووجار بریندار بووه‌، ساڵی ١٩٨٤ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا، ساڵی ١٩٨٥ لە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس لە دەشتی شارەزوور‌.

ساڵی ١٩٨٥ پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە و گوازراوەتەوە بۆ بەتالیۆنی فەیرۆز بیارەیی سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان، لە ئازادکردنی دەڤەری هەورامان، قەزای پێنجوێن و ناڵپاریز، دەشتی شارەزوور، شاری هەڵەبجە، قەزای دەربەندیخان، ناحیەی عەربەت، شاری سلێمانی، شاری کەرکوک بەژداری کردووە.

ساڵی ١٩٩١ لە گرتنەوەی سەربازگەی خالید لە شاری کەرکووک دوابەدوای چوونە ناوەوەی سەربازگەکە دەکەونە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس، وەهاب عەلی ڕەحمان و شەش لە هاوسەنگەرانی شەهید بوونە و تەرمەکانیشیان بەجێماوە، هاوسەنگەرە شەهیدەکانی بریتی بوون لە ملازم جوامێر، هیوا حەمەعەلی ناسراو بە دکتۆر هیوا، سەردار محەمەد ناسراو بە سەردار بەڵخەی، شەهید وریا، شەهید عابید هەروەها ئەحمەد بەڵخەی و هەورامان عوسمان بە سەختی بریندار بوونە، وەهاب عەلی ڕەحمان یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر