وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.
شەهید وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەگەڵ ئەسعەد خوشەوی بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕێک لە دەڤەرى زێبار بریندار بووە. ساڵی ١٩٦٨ لە دەڤەرى بەرواری شەهید بووە و لە گۆرستانی گوندی قومری لە دەڤەرى بەرواری بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
