دامه‌زراندنی هێزی زاخۆ بۆ ئه‌وكاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك مسته‌فا بارزانی و ٤٠٠ پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری بارزانه‌وه گه‌یشتنه ده‌ڤه‌ری بادینان، چوونی بارزانی و هێزه‌كه‌ی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه سه‌ره‌تاییه‌كی گرنگ و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو بۆ ناوچه‌كه، چونكه ناوچه‌یه‌كی فروان له‌ژێر ده‌ستی سوپای عێراق ئازادكران و كه‌وتنه ژێر ده‌ستی شۆڕش و بوون به‌ناوچه‌ی ئازادكرا‌و، ئه‌وه بوو به سه‌ره‌تایی دامه‌زراندن و پێكهێنانی هێزی زاخۆ.
ئایاری ساڵی ١٩٦٢ پاش ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش، جگه له ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كان كه هه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی بوون، خه‌ڵك به لێشاو په‌یوه‌ندییان به شۆڕش ده‌ركرد و ده‌هاتنه پاڵ هێزی پێشمه‌رگه. سه‌ره‌تای ده‌سپێكی شۆڕش، هێزی پێشمه‌رگه ڕێكنه‌خرابوو، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له فۆڕمێكی یه‌كگرتوو، تاوه‌كو شێوه‌ی له‌شكری پێوه‌دیاربێت، له‌سه‌ر ڕاسپارده و بڕیاری مه‌لا مسته‌فا بارزانی ڕێبه‌ری شۆڕش، هه‌وڵی ڕێكخستنی كارگێڕی و له‌شكری له هه‌رێمی بادینان درا. بۆ هه‌ر ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌یه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك ده‌ستنیشانكرا، له‌وانه عیسا سوار وه‌ك فه‌رمانده‌ی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و عه‌لی خه‌لیل فه‌رمانده‌ی ده‌ڤه‌ری دهۆك و حه‌سۆ میرخان دۆله‌مه‌ری فه‌رمانده‌ی ده‌ڤه‌ری شێخان و محه‌مه‌دئه‌مین میرخان فه‌رمانده‌ی هێزه لێده‌ركان و ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌رێمه‌كه بوو، چه‌ندین یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر ناوی قۆڵ، لق، كه‌رت، سه‌رلق و ئامر كه‌رت پێكهێنران و ڕێكخران، هاوشێوه‌ی سیسته‌می سوپای عێراقی بۆ هێزی پێشمه‌رگه هێز، به‌تالیۆن، لق، په‌ل دیاریكران.
هێزی زاخۆ یه‌كێك بوو له‌و هێزانه‌ی شۆڕشی ئەیلوول كه ناوچه‌یه‌كی فراوانی جوگرافی ده‌گرته‌وه، دوای ڕاسپاردنی عیسا سوار وه‌ك فه‌رمانده‌ی ده‌ڤه‌ری زاخۆ به ٦٠ پێشمه‌رگه‌وه به‌ره‌و ده‌ڤه‌ره‌كه ڕۆیشت، باره‌گای هێز له گوندی ئه‌رمشتێ و دواتر له گوندی بێزهێ دانرا. دوای جێگیربوونی له ده‌ڤه‌ره‌كه عیسا سوار، ژماره‌یه‌ك سه‌رقۆڵی دانا و هه‌ر قۆڵێك له ٦٠تا١٠٠ پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆ ده‌گرت و هه‌ر قۆڵێك له ناوچه‌یه‌كی جیاواز بوو، وه‌ك قۆڵی عه‌لی عه‌لی سه‌یفه‌دین، هاشم مێرۆزی، نایف ئه‌حمه‌د مژدین، عه‌لی هالۆ، عه‌ریف ده‌روێش، عه‌لی ڕه‌شۆ، مووسا به‌هراڤی، فه‌رحان كه‌شانی گولی، مه‌لا حه‌سه‌ن حه‌جی سادق گولی، سه‌لمان خورشید، عه‌بدولڕه‌حمان دینۆ، سه‌ید عه‌بوش عه‌بدی غه‌زالا، یاسین ڕه‌شید بێتاسی، شه‌ریف مووسا مچولی و عه‌بوش مسته‌فا. ئه‌م قۆڵانه به شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی هۆزایه‌تی بوون، ئه‌م ڕێكخستنه تا ساڵی ١٩٦٤ به‌م شێوه‌یه بوو. له نێوان ساڵانی (١٩٦١-١٩٦٣) هێزی پێشمه‌رگه هێچ سیسته‌مێك بۆ مووچه‌یان نه‌بوو و زۆربه‌یان پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش بوون و زۆربه‌ی تێچووه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوو.
له ئاداری ساڵی ١٩٦٢ به‌هۆی كه‌می چه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌م هێزه ده‌ست كرا به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌و ناوچه‌یه، له ئه‌نجامدا ٧٥ پارچه چه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشكه‌ش كرا و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ستكرا به هێرشكردن بۆ سه‌ر دوو خاڵی له‌شكری له چیای بێخێرێ كه خاڵێكی ١٧ پۆلیس تێیدا بوون، خاڵی یه‌كه‌م له كه‌لفرینێ و خاڵی دووه‌م ده‌ڕاونێته گونده‌كانی تركژا، ئه‌م چالاكی له‌شكرییه یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كانی تر له‌م ناوچه‌یه.
دوای كوده‌تای ٨ی شوباتی ساڵی ١٩٦٣ و هاتنی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نه‌بوو و دژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد وه‌ستانه‌وه و به‌هانه‌یان ده‌هێنایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، دوای دانوستاندنه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌تی عێراق جارێكی تر بارودۆخ له كوردستان به‌ره‌و خراپی چوو و حكومه‌تی عێراق ده‌ستی به شه‌ڕ كرده‌وه، له هێرشی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر چیای مه‌تین له ساڵی ١٩٦٣، له‌شكری یه‌ك و هێزی زاخۆ به ٣٠٠ پێشمه‌رگه‌ی یه‌ده‌گ به سه‌ركردایه‌تی عیسا سوار توانییان هێزه‌كانی حكومه‌ت له چیای مه‌تین وه‌ده‌ر بنێن. دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ١٠ی شوباتی ساڵی ١٩٦٤ی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌تی عێراق و وه‌ستاندنی شه‌ڕ، سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ده‌ستی به ڕێكحستنه‌وه‌ی سیاسی و له‌شكری كرد، له‌شكری یه‌ك له بادینان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌سعه‌د خوشه‌وی و له‌شكری دوو له هه‌ولێر به سه‌ركردایه‌تی ڕه‌شید سندی و له‌شكری سێ له سلێمانی و كه‌ركووك به فه‌رمانده‌یی عه‌زیز ئاكره‌یی پێكهێنا، له‌شكری یه‌ك له بادینان له هێزی زاخۆ به فه‌رمانده‌یی عیسا سوار و هێزی دهۆك به فه‌رمانده‌یی عه‌لی خه‌لیل و هێزی شێخان و ئاكرێ به فه‌رمانده‌یی حسۆ میرخان دوله‌مه‌ری پێكهات.
دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ ڕێكخستنی له‌شكری گوڕانكاری به‌سه‌ردا هات كه چوار به‌تالیۆنی پاسه‌وانی سنوور له سنووری له‌شكری یه‌ك پێكهێنران و ٢٠٠٠ پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆ ده‌گرت، به‌تالیۆنی ٣ی ئامێدی به فه‌رمانده‌یی سه‌لیم ئه‌سعه‌د، به‌تالیۆنی ٤ی زاخۆ به فه‌رمانده‌یی عیسا سوار، به‌تالیۆنی ٨ی دهۆك به فه‌رمانده‌یی عه‌لی خه‌لیل، به‌تالیۆنی ٩ی شێخان به فه‌رمانده‌یی حسۆ میرخان دۆله‌مه‌ری بوو، هه‌ر به‌تالیۆنێك له ٥٠٠ پێشمه‌رگه پێكده‌هات. دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له ساڵی ١٩٧٤ به‌تالیۆنه‌كانی پاسه‌وانی سنوور هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له‌شكری یه‌ك وه‌ك جاران به هه‌ندێك گۆڕانكاری پێكهێنرایه‌وه.
پێكهاته‌ی هێزی زاخۆ:
هێزی زاخۆ كه سه‌ر به له‌شكری یه‌ك بوو له ساڵی ١٩٦٤ دامه‌زرا و بنكه‌كه‌ی له ساڵانی (١٩٦٢-١٩٦٥) له گوندی بێزهێ و دواتر له گوندی ئه‌رمشت و ئاسهێ بوو، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی هه‌بووه و له گوندی ئه‌رمشتێ بووه، ئه‌م هێزه له پێنچ به‌تالیۆن پێكده‌هات:
١. به‌تالیۆنی یه‌ك به فه‌رمانده‌یی عه‌لی هالۆ له سێ لق به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی ڕه‌شۆ جوندی، عومه‌ر عه‌لی هالۆ و ئه‌حمه‌د ته‌یار ئیسماعیل پێكده‌هات، له ده‌ڤه‌ری سندییا و گوندی به‌هراڤا جێگیر بوو.
٢. به‌تالیۆنی دوو به فه‌رمانده‌یی سه‌ید عه‌بوش سلێڤانه‌یی و جێگری ڕه‌مه‌زان ساڵح له سێ لق به سه‌رپه‌رشتی ئیسماعیل حاجی به‌دری و فه‌رحان عه‌بدوڵا عه‌لی و مه‌لا ته‌ها حاجی تاهر پێكده‌هات، له ده‌ڤه‌ری سلێڤانه‌ییا له گوندی باڤیا جێگیر بوو.
٣. به‌تالیۆنی سێ به فه‌رمانده‌یی عه‌لی عه‌لی سێڤه‌دین و جێگری بۆزێ ئه‌حمه‌د عه‌لی له سێ لق به سه‌رپه‌رشتی سه‌عید حاجی مه‌حمود بۆسه‌لی، سمۆ ساڵح سندی و ڕه‌مه‌زان میرزا ئیبراهیم گولی پێكده‌هات، له گونده‌كانی به‌رزێبارێ جێگیر بوو.
٤. به‌تالیۆنی چوار به فه‌رمانده‌یی عه‌بدولقادر حسێن محه‌مه‌د له سێ لق به سه‌رپه‌رشتی حسێن عه‌بدولكه‌ره‌م ڕه‌شۆ، مو‌سا ئه‌حمه‌د به‌شار و ئه‌حمه‌د سمێ ئه‌حمه‌د پێكده‌هات.
٥. به‌تالیۆنی پێنج به فه‌رمانده‌یی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا شانه و جێگری عه‌لی تاها قومری له چوار لق به سه‌رپه‌رشتی شه‌وكه‌ت بریندار قومری، ڕه‌مه‌زان ڕه‌شید مسته‌فا، سلێمان مه‌حمود ئیبراهیم و نه‌عمان حاجی مه‌روان تاها پێكده‌هات.
هه‌ر به‌تالیۆنه‌كی ئه‌م هێزه دابه‌ش ده‌بووه سه‌ر سێ یان چوار لق و لق بریتی بوو له سێ په‌ل، له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌تالیۆنێك په‌لێكی ئه‌سنادی هه‌بوو وه‌كو تۆپ، مین، ئارپیچی، دوشكه و هه‌ر به‌تالیۆنێك حه‌زیره‌یه‌كی كیمیاوی هه‌بوو كه له ٥ تا ٦ كه‌س پێكده‌هات.
په‌لی ئه‌ندازیاری فه‌رمانده‌ی پۆلی ئه‌ندازه سه‌ر به‌و هێزه به فه‌رمانده‌یی محه‌مه‌د خالد بوسه‌لی و یاریده‌ده‌ری ئه‌حمه‌د ڕه‌مو بوو. په‌لی كیمیاوی له سنووری ئه‌م هێزه به فه‌رمانده‌یی عه‌بدولكه‌ریم ئوسمان ئه‌سكه‌نده‌ر و یاریده‌ده‌ری سه‌ید حه‌مید مسته‌فا بوو، دوو حه‌زیره‌ی كیمیاوی به فه‌رمانده‌یی عه‌بدولعه‌زیز خه‌یات و سلێمان عارف چفتكی هه‌بوون.
له سنووری هێزی زاخۆ سێ جۆری تۆپ هه‌بوون كه ئه‌یوب عومه‌ر به‌رپرسی تۆپی ١٢٠ ملم، ساڵح ئه‌مین ساڵح به‌رپرسی تۆپی ٨٢ ملم، ساڵح ته‌یار به‌رپرسی تۆپی ٦٢ ملم بوو. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د یوسف قاسم به‌رپرسی بێته‌ل و یاریده‌ده‌رانی عه‌ریف ساڵح و سلێمان محه‌مه‌د عه‌لی سه‌ربه هێزی زاخۆ بووه.
دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ هێزه‌كانی شۆڕش گوڕانكاری به‌سه‌ردا كرا و به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی عێراق كرانه به‌تالیۆنی پاسه‌وانانی سنوور، هێزی زاخۆ به ناوی به‌تالیۆنی چواری پاسه‌وانی سنوور به فه‌رمانده‌یی عیسا سوار به پله‌ی پێشه‌نگ ڕێكخرا، جێگری ئه‌م به‌تالیۆنه ڕه‌مه‌زان عیسا و یاریده‌ده‌ری به‌هجه‌ت ئامێدی بوو، ئه‌م به‌تالیۆنه ٥٠٠ پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆ ده‌گرت و بنكه‌كه‌ی له تلكه‌به‌رێ بوو، سه‌رلقه‌كانی به‌تالیۆنی پاسه‌وانی سنوور له بۆزێ ئه‌حمه‌د میرزا و مه‌لا تاها (رئیس عورفاء وه‌حده)، عه‌لی عه‌لی زێوكی، عه‌ریف ده‌روێش، سه‌ید عه‌بوش عه‌بدی غه‌زالا و سه‌عید هالۆ پێكده‌هات. دوای ساڵی ١٩٧٤ كه شه‌ڕ نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌تی عێراق ڕوویدا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌تالیۆنه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی درا و هێزی زاخۆ وه‌ك جاران ڕێكخسته‌وه تا نسكۆی ساڵی ١٩٧٥ كه عیسا سوار فه‌رمانده‌ی هێز، سه‌ید عه‌بوش عه‌بدی غه‌زالا و عه‌ریف ده‌روێش و عه‌لی عه‌لی زیوكی و حه‌جی قادو گراڤی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن بوون، هاوكات بنكه‌ی هێزی زاخۆ له ئه‌رمشتێ بۆ ده‌ڤه‌ری لێفێ گوازرایه‌وه.
شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی هێزی زاخۆ:
١. شه‌ڕه‌كانی ساڵی ١٩٦٢ گرتنی سریه‌ی له‌شكری له ئاسیهێ، شه‌ڕی گه‌لی زاخۆ، شه‌ڕی باتیفا، چالاكی عه‌ین زاله، شه‌ڕی په‌راڤێ، بانیا نێرگزیێ
٢. ساڵی١٩٦٣ شه‌ڕی چیای مه‌تین، گه‌لی زاخۆ، ده‌شتا سلێڤانه‌یا
٣. ساڵی ١٩٦٥ شه‌ڕ ده‌شتا لێفێ
٤. ساڵی ١٩٦٧ شه‌ڕ بانیا نێرگزیێ
٥. شه‌ڕه‌كانی ساڵی (١٩٧٤-١٩٧٥) وه‌كو شه‌ڕی ده‌شتا سلێڤانه‌یا و كه‌لفرین و چیایی بێخێرێ و باڤیا و گه‌لی زاخۆ
سەرچاوەکان:
- مه‌سعود بارزانی، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، به‌رگی سێیه‌م به‌شی یه‌كه‌م، ل ل(٦٧-٦٨)،(٩٢-٩٥)(١٥٨-١٦٠)، ١٨٧.
- روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ێ تیرمه‌ها ١٩٥٨-٦ی ئادارا ١٩٧٥، (سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌لۆلینێن كوردی، ٢٠١٨ز)،ل ل١٤٥، ١٤٨، ١٤٩، ١٥٤، ١٥٨، ١٥٩،١٦٥، ١٦٨، (٢٠٩-٢١١)،(٢٥٢-٢٥٣)،(٣٠٩-٣١١).
- ئاری فارووق نانه‌كه‌لی، دامه‌زراوه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوول له نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٧٥، ل١٤٤.
- عه‌بدوڵا ره‌حمان مه‌لازاده، شێوه‌ی پێكهاته‌ی سه‌ربازی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن له ساڵی ١٩٦٥-١٩٧٥)، ل ل(١٥-)١٧، ل٢٥.
- موقه‌ده‌م روكن سه‌نگه‌ر ئیبراهیم خۆشناو، ڕووداوه سه‌ربازییه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول ١٩٧٠-١٩٧٥،(هه‌ولێر، چاپخانه‌ی دانیشفه‌ڕ، ٢٠٢٢ز)، ل(٦٧-٦٨).
- وصفی حسن، ده‌ستپێكا شۆره‌شا ئیلولێ ل ده‌ڤه‌را به‌هدینان ١٩٦١-١٩٦٣،(دهۆك، چاپخانا خانی، ٢٠١٢ز)،ل ل ٦٥،٨٠.