هیوا محەمەد‌عەلی فەتاح

هیوا محەمەد‌عەلی فەتاح، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک و لەناو سەربازگەی خالید فیشەکی بەرکەتووە و شەهید بووە، ته‌رمه‌كه‌ی بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


هیوا محەمەد‌عەلی فەتاح مستەفا ناسراوە بە دکتۆر هیوا، ساڵی ١٩٦٤ لە ناحیەی بیارەی سەربە پاریزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی بیارە بووە و دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە.

ساڵی ١٩٨٤ لە بەتالیۆنی هۆشمەندی یارئەحمەد سەربە هێزی زمناکۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌فه‌رمانده‌یی عەریف عابی بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٩١ له‌ ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی دەڤەری هەورامان، دەشتی شارەزوور، شاری هەڵەبجە، قەزای دەربەندیخان، ناحیەی عەربەت، شاری سلێمانی، شاری کەرکووک به‌ژداری كردووه‌.

ساڵی ١٩٩١ لە گەرتنەوەی سەربازگەی خالید لە شاری کەرکووک دوابەدوای چوونە ناوەوەی سەربازگەکە دەکەونە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس، هیوا محەمەد‌عەلی و شەش لە هاوسەنگەرانی شەهید بوونە و تەرمەکانیشیان بەجێماوە، هاوسەنگەرە شەهیدەکانی بریتی بوون لە ملازم جوامێر، وەهاب عەلی ڕەحمان ، سەردار محەمەد ناسراو بە سەردار بەڵخەی، شەهید وریا، شەهید عابید، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر