نەجم ڕەسوڵ ئەحمەد سەعید

نەجم ڕەسوڵ ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٧٣ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و بەشدارى ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستانی کردووە، لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ و لە ئازادکردنی شاری کەرکووک شەهید بووە.


نەجم ڕەسوڵ ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی کانی خانی سەربە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. 

نەجم ڕەسوڵ، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە لێژنەی ناوچەی دووکانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستانی کردووە و بەشداری ئازادکردنی شاری سلێمانی، قەزای دووکان، ناحیەی بازیان، قەزای چەمچەماڵ و شاری کەرکووک کردووە. 

لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ و لە ئازادکردنی شاری کەرکووک، لە نزیک بارەگای ئەمنی ڕژێمی بەعس لە شاری کەرکووک گوللەى  بەرکەوتووە و شەهید بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانى تەرمەکەى دەگوازرێتەوە گوندی کانی خان و لەوێ بەخاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر