نەجات عەبدوڵا ئەحمەدبەگ میروەسمان

نەجات عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ڕوست لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەشى تۆپخانەى هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٤ شىەهید بووە.


شەهید نەجات عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ڕوستی سەربە ناحیەی گەڵاڵەی قەزای چۆمانی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، سەڵت بووە. 

ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەشى تۆپخانەى هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، نەجات بۆتە یاریدەدەری بەکارهێنەری تۆپهاوێژى(٢٥ملم ڕەتڵ- مەتفەعیەی ١٢٢ملم مەیدان-  مەتفەعیەی ١٥٥ ملم ) کە شەهید عەریف شێخە بەکارهێنەریان بووە. ساڵی ١٩٧٤ بەشداری کردووە لە شەڕەکانی کۆڕەک، گەلی عەلی بەگ، گۆڕەز، بێخاڵ، ڕواندزو بەرسیرین.

ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری دەچنە سەرکردایەتی شۆڕش بۆ وەرگرتنی گولە و پێداویستی بەشەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە نزیک گوندی بەرسیرین فڕۆکەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆمبارانی کردوون و نەجات و سێ هاوسەنگەری بە سەختی بریندار بوونە، سەرکردایەتی شۆڕش بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێرانی کردوون، نەجات عەبدوڵا دوای مانەوەی یەک مانگ لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە.  


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر