نەجات خالید ئەسعەد عەزیز

نەجات خالید ئەسعەد عەزیز، کادری لێژنه‌ ناوچەی شه‌قڵاوه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، له‌ نێو ڕێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی سنووری لێژنه‌ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌، ساڵی ١٩٨٨ له‌كاتی ئه‌ركدا له‌ گوندی ئەسپیندارە له‌گه‌ڵ هەشت کادری تر دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس، دوایی دوومانگ لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە ده‌درێن و شه‌هید ده‌كرێن.


ژیاننامە

شه‌هید نەجات خالید ئەسعەد عەزیز، ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی ئەسپیندارەی سەربە ناحیەی هیران لە دایکبووە، دانیشتووی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ بووه‌، قۆناغی ناوه‌ندی له‌ قه‌زای ناوبراو ته‌واو كردووه‌، له‌ بازاڕی قه‌زاكه‌ خه‌ریكی كار و كاسبی بووه‌، خێزاندار بووه‌ و ناوی حه‌لیمه‌ عه‌بدوڵا بووه‌ و خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێك بووه‌ به‌ناوه‌كانی هه‌ژار، هێمن و ساكار.


خەباتنامە

شه‌هید نەجات خالید ئەسعەد عەزیز، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە ئەندام لە شانە نهێنیەکەی باوکی و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن مەلا غەریبەوە بەرپرسی ناوچەی شەقڵاوە، ئەرکی نوسەری ناوچەی شەقڵاوەی پێدەدرێت، لەو چەند ساڵەدا چەند جارێک تەواو نزیک بۆتەوە لە دەستگیر کردن و دوو جاریش لەلایەن سەربازانی ڕژێمەوە دەستڕێژی فیشەکی لێ کراووە بەڵام بەری نەکەوتووە.

ساڵی ١٩٨٨ نەجات خالید لەگەڵ حەوت کادری هاوسەنگەری دەچنە گوندی ئەسپیندارە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ چەند شانەیەکی نهێنی و گەیاندنی پەیامی سیاسی و پێداویستی تایبەتی پێشمەرگە، هه‌ر له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و چاڵاكیه‌ی له‌و دەڤەرە دەکەوونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و دەستگیر ده‌كرێن، دوای دوومانگ نەجات خالید و حەوت هاوسەنگەرەکەی لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە ده‌درێن و بەشێكن لەو شەهیدانەی کە گۆڕیان نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر