نوری ئەنوەر عەبدولغەفور ئیبراهیم

نوری ئەنوەر عەبدولغەفور ئیبراهیم، ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى پڵنگەى سەر بە شەقڵاوە لە دایکبووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەى سەرلق بووە و بڕیار بووە ببێ بە فەرماندەى بەتالیۆن، ساڵى ١٩٧٤ لە رێگای نێوان قەسرێ-خانەقا کەوتووەتە بەر بۆمبارانی فڕۆکەی دوژمن و شەهید دەبێت.


ژیاننامە

 نوری ئەنوەر ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى پڵنگەى سەر بە شەقڵاوە لە دایکبووە، قوتابیى قۆناغى ئامادەیى بووە، بە بنەماڵە سەرقاڵی کاری جووتیاری بوون، ئەسمە مەجید خێزانی ناوبراو بووە دوو کوڕیان هەبوون بە ناو یاسین و تەحسین.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی تەنزیمی لەگەڵ هێزی سەفین دروستکردووە کە رەسوڵ فەقێ فەرماندەى هێز بوو، لە ساڵی ١٩٦٦ دەبێتە پێشمەرگە و پەیوەندی بە هێزی سەفینەوە دەکات، بەهۆی خوێندەواری و کارامەیی لە کاروباری سەربازی لە بارەگای هێزی سەفین پلەی سەرلق وەردەگرێت، لەو چەند ساڵەی پێشمەرگە بووە، بەشداری سەرجەم داستان و قارەمانێتیەکانى کردووە و بووەتە جێگەی باوەڕ و متمانەی بارەگای بارزانی.

 لە ساڵی ١٩٧٣ بە فەرمانی سەرۆک مستەفا بارزانی، بۆ کارێکی تایبەت دەچێتە شاری بەغدا، لە کاتى گەڕانەوەی، ئەمنی هەولێر دەستبەسەری دەکەن و لە رێگەی چوونیان بۆ دایرەی ئەمن، لەناو سەیارە تفەنگی یەکێک لە سەربازەکان رادەکێشیت و هەر چوار سەربازەکان چەک دەکات و تفەنگەکەش لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە بارەگای بارزانی.

 بەهۆی دەستڕۆیشتویی دەسەڵاتی باوکی و هەبوونى پێگەى کۆمەڵایەتى لە دەڤەرەکەیاندا، دەبنە هاوکارێکی باشی دابینکردنی فیشەک و خواردن  بۆ پێشمەرگە لە داستانی دەربەندی کۆڕێ، بەم هۆیەوە فەرمانی فەرماندەی بەتالیۆنی بۆ دەردەچیت، بەڵام بەر لەوەى دەستبەکاربێ شەهید دەبێت. لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگە کاتێک دەیانەویست بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی ئێران، لە رێگەی نێوان قەسرێ-خانەقا دەکەونە بەر بۆمبارانی فڕۆکەی دوژمن و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر