نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە


شەهید نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە گوندى ئەرگۆش تەواو دەکات، ساڵى ١٩٧٧ بۆ تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن دەچێتە شارى بەغدا و لە پەیمانگاى پیشەیی کشتوکاڵ وەردەگیرێت، ساڵى ١٩٨٠ بڕوانامەى دبلۆم لەپەیمانگاى پیشەیی کشتوکاڵى بەغدا وەردەگرێت. خێزاندار بووە و زمانى کوردی و عەرەبی زانیووە.

ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزی گۆڤەند بۆتە پێشمەرگە،  ساڵی ١٩٨٢ لە رۆژهەلاتی کوردستان شەهید دەکرێت و لە گۆڕستانى مەلاباسەک لە ئۆردگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەخاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر