مەنوچەر حەبیب عەلی ئەحمەد

مەنوچەر حەبیب ناسراوە بە(مەنوچەر بەگی ئیناخی، مەنوچەر بەگ) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەکرێت.


ژیاننامە

 مەنوچەر حەبیب عەلی ئەحمەد ناسراوە بە مەنوچەر بەگی ئیناخی  لە ساڵی١٩٢٠ لە گوندی مەڕەخێڵی سەربە شاری پاوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایکبووە، حەبیب بەگی باوکی وەک سەرۆک هۆزی ئێناخی بەشداری دامەزراندی کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەکات و دوایی ڕووخانی کۆماری کوردستان بۆ ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ لە شاری تاران زیندانی دەکرێت و دواتر لە سێدارە دراوە، دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد مەنوچەر بەگ ئاوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت و بەو هۆکارەی کە هۆزەکەی خاوەنی گوندی سازانی پارێزگای هەڵەبجەن لەوێ نیشتەجێ دەبێت، خێزانی مەنوچەر بەگ ناوی زەینەب ئەمینە و دوو کوڕی بە ناوەکانی سالار، سەیفورە سورە و ناوی کچەکانی نوقرە، فریشتە، سەربەنازە، سەیفورە سوری کوڕی شەهیدی شۆڕشی ئەیلوولە، مەنوچەر بەگ لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

مەنوچەر حەبیب عەلی ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٨ دوای گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەت دەچێتە خزمەتی و بەڵێنی تەواوی پاڵپشتی هۆزی ئێناخی بە بارزانی نەمر دەدات بۆ هەر شۆڕشێک کە بارزانی نەمر سەرکردایەتی بکات.

لە ساڵی ١٩٦١ لە ڕێگەی دکتۆر مەحمود عوسمان و قالە سورەوە پەیامێکی بەدەست دەگات کە هێزەکەی بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش ئامادە بکات، دوای ئامادەکردنی هێزەکەی لەگەڵ وەکیلی جوانرۆ حسێن بەگی جوانرۆ یەک دەگرن و هێزەکانیان دابەش دەکەن. دووجاری تر دەچێتە خزمەت بارزانی نەمر لە دیلمان و قەسرێ بۆ وەرگرتنی زانیاری و ڕێنمای لە جەنابی بارزانی نەمر و لە هەمان کاتدا ڕێنمای و فەرمان لە عەبدولوەهاب ئەتروشی فەرماندی هێزی خەباتی وەرگرتووە.

لە ساڵی١٩٦٧ لە نزیک قەزای پێنجوێن لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزیکی سەرباز و جاشی ڕژێمی عێراقی لەگەڵ وەکیلی جوانرۆ حسێن بەگ بریندار بووینە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە شەڕی عەبابەیلێی نزیک پارێزگای هەڵەبجە ڕووبەڕووی سەربازانی ڕژێمی عێراق بووە و بۆ جاری دووەم بریندار بووە.   

لە بەرواری ٢٤ی ئایاری ١٩٦٩ پۆلێک پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە عەزیز ئەتروشی، عەلی ڕەشاش، مەنوچەربەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوایی دەچنە گوندی هاوار بۆ سەردانی ڕەحیم عەلی کەرەم و باس لەوەدەکەن کە بە فەرمانی سەرکردایەتی شۆڕش دەبێت بچنە چیای شنروێ، ڕەحیم عەلی کەرەم وەک ڕێنیشاندەرێک و شارەزای دەڤەرەکە عەلی هاواری کوڕی لەگەڵیان دەنێریت و هەر ئەو ڕۆژە دەچنە سەنگەرەکانیان لە کەلی ئەشکەوتان لە چیای شنروێ، لەوکاتەدا هەواڵ دەچێت بۆ تاقمەکەی برایم ئەحمەد کە لەوکاتەدا هەڵگەڕابوونەوە لە شۆڕش و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە عەزیز ئەتروشی لە چیای شنروێیە، بۆیە تاقمەکە پلانی هێرشێکی بە پەلە دادەنێن و دەستدەکەن بە ئامادەکاری و هێرش دەکەنە سەرییان و لە ئەنجامدا عەزیز ئەتروشی و مونوچەر بەگ شەهید دەبن، عەلی هاواری بە سەختی بریندار دەبێت و بە برینداری خۆی لە سەنگەرەکان دووردەخاتەوە و دوایی چەند خولەکێک لە نزیک سەنگەرەکانیان شەهید دەبێت، جەلال تاڵەبانی تەرمی هەرچوار شەهید عەزیز ئەتروشی، مەنوچەر بەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوایی، عەلی ڕەشاش لە چیای شنروێوە بە وڵاخ ڕادەکێشێتە ناو شاری هەڵەبجە و جەستەکانیان تەواو دەشێوێنێت، لە ناو شاری هەڵەبجە لەلایەن پیاوانی ئاینی و کۆمەڵیک کەسایەتی شارەکە دەچنە سەر ڕێگەی، دوای داواکاریەکی زۆر تەرمەکان لێ وەردەگرنەوە و هەر ئەوکات پارچە زەویەک لە دەروازەی شاری هەڵەبجە دەکڕن بە کۆمەڵ بۆ بەخاک دەسپێرن و ناوی دەنێن گۆڕستانی شەهیدان، هەروەها هۆزی ئێناخی تەرمی مەنوچەر بەگیش دەبەنەوە بۆ گوندی سازان و لەوێ بەخاکی دەسپێرن.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر