مەقسود فەقێ ئۆمەر حەمەد

مەقسود فەقێ ئۆمەر حەمەد، ساڵى ١٩٥٥ لە گوندی ئامۆکا سەر بەناحیەى حەریر قەزاى شەقڵاوەی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى چوار کوڕ و دوو کچە.


ساڵى ١٩٨٧ مەقسود فەقێ لەگەڵ شەهید هادی ئامۆکەیی و جەمیل عەزیز ئاغا و محەمەد سلێمان عەزیز، پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى سنوورى لێژنە ناوچەى شەقڵاوەی پارتی دیموکراتى کوردستان دەکەن، چەندین چالاکى پارتایەتى لەو سنوورە ئەنجام دەدەن.

ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان، پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان دەکات و بەشدارى ڕاپەڕین و ئازادکردنى شارۆچکەى خەلیفان و سۆران و شەقڵاوە و شارى هەولێر و کەرکووک دەکات.

ساڵى ١٩٩١ لە هێزى کۆڕەک بەفەرماندەیی حسێن لاوکە سورچى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ ڕەسوڵ فەقێ دەبێتە پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٩٤ تا ١٩٩٥ بەشدارى شەڕەکانى بەرگریکردن لەیاسا و سەروەرى کوردستان لە گوندى دەرگەڵە و ڕۆڵەى زینى وەرتێ و شەڕەکانى دۆڵى ئاڵانە و کێل کێل و سەرى جوانەگا و کەپکى حەمەد ئاغا و گردەزۆز و سیدەکان لە دەڤەرى برادۆست دەکات. ساڵى ١٩٩٥ دەبێتە بەرپرسی بەشى هەواڵگرى لەفەوجى دوو لە لیواى ٣١ى دۆڵى بیاو لە سوپاى ٥ی سپیلک. ساڵى ١٩٩٦ بەشدارى ئازادکردنى شارى هەولێر دەکات و هەمان ساڵ لە شارى قەلادزێ بریندار دەبێت.

لە ٢٠ى ئابى ١٩٩٧ لە شەڕى بەرگریکردن لەسەروەرى یاسا، بەدەستى چەکدارانى پەکەکە شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر