محەمەد کەریم ئەسعەد فەتاح

محەمەد کەریم ئەسعەد فەتاح، لە ساڵی ١٩٥٠ لە لە گەڕەکی گڵکەندی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، تا پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی خوێندوویه‌تی، یه‌كێك له‌ برایه‌كانی به‌ناوی فخردین كه‌ریم ساڵی ١٩٩١ له‌ ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر شه‌هید بووه‌.


خەباتنامە

ساڵی ١٩٦٧ كاتێك ده‌چیته‌ قۆناغی ئاماده‌یی په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌كات و ده‌بێته‌ ئەندامی لێژنەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە هەمانکاتدا بەژداری چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەناو شاری هەولێر کردووە.


ژیاننامە

لە ساڵی ١٩٦٨ لە چاڵاکیەکی بەردەم قەڵاتی شاری هەولێر ئاشکرا بووە و بۆیه‌ به‌ناچاری ناوشاری جێهێشتوە و بۆتە پێشمەرگە لە لقی نادر مستەفا کە سەربە ‌هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، كه‌ ئه‌وكات فارس باوە فەرماندی هێزەکە بووە و باره‌گایان لە سوسێ بووە.

لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەشکەوت سەقا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی به‌عس شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر