میرزا عەبدوڵا قادر محەمەد

میرزا عەبدوڵا قادر پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە شاری بەغداد زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٧٧ شەهید دەبێت.


ژیاننامە

میرزا عەبدوڵا قادر محەمەد لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی لاوەرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لە نیشینگەی ئەنزڵی نیشتەجێ بووە، خێزانی میرزا ناوی گوڵباخ عەبدوڵا بووە و سێ کوڕی بە ناوەکانی حەیدەر، مەهدی، سەردار و دوو کچی بە ناوی فەوزیە و عەلیە هەبووە، لە ساڵی ١٩٧٧ شەهید بووە.


خەباتنامە

میرزا عەبدوڵا قادر محەمەد لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە لەلای جەلال لاوەرانی و سەید بەهادین سەربە ‌هێزی خەبات بە فەرماندەیی عەبدولوەهاب ئەتروشی دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری داستانەکانی پردی زەڵم، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی هەڵەبجە دەکات، دوای نسکۆ لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لە نیشینگەی ئەنزڵی نیشتەجێ بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ دەگەڕێتەوە عێراق و لە شاری هەڵەبجە لەلایەن ئەمنی شارەوە دەستگیر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ شاری بەغدا ماوەی یەک ساڵ زیندانی دەکرێت لە ئەمنی گشتی شاری بەغدا، لە ساڵی ١٩٧٧ دوای ئازادبوونی پەیوەندی کردۆتەووە بە نەجدە ڕەش و سەید بەهادین، هەر لە ساڵی ١٩٧٧ میرزا عەبدوڵا و پۆلێک پێشمەرگە دەچنە گوندی لاوەران بۆ پشوویەکی چەند ڕۆژە، ئاشکرا دەکرێن و هێزێکی زۆری ڕژێمی عێراق چواردەوری گوند دەگرن، دوای ڕووبەڕووبونەوەیەکی قورس میرزا و هاوسەنگەرانی توانیویانە خۆیان لە گوندەکە دەرباز بکەن، دوایی دوورکەوتنەوەیان لە گوندەکە فڕۆکەی ڕژێم بە چەکی ٦٠تیر لێیان دەدات و میرزا و هاوسەنگەرێکی بەناویدەروێش عەبدوڵا شەهید بوون، دوای شەهیدبوونیان سەربازانی ڕژێم تەرمەکانیان بە بەلەم ڕادەکێشن بەناو ئاوی دەریاچەی سیرواندا تا دەگەنە قەزای دەربەندیخان، دواتر لەلایەن شارەوانی قەزای دەربەندیخانەوە لە دەروازەی شارەکە بە خاک دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر