کەریم سەلام تەها ناسراو به مولازم سەید کەریم و مولازم شێخ كه‌ریم، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن له هێزی زمناكۆ، هه‌مان ساڵ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی خه‌بات بووه، ساڵی ١٩٩١ له كۆنگره‌ی قه‌ڵاچوالانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان خۆی پاڵاوتووه، ساڵی ١٩٩٢ له دوای نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك)، پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و حزبی سۆشیالیستی كوردستان له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته به‌رپرسی ده‌زگای سه‌ربازی (حزبی یه‌كگرتنی كوردستان)، ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ یەکگرتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە كۆنگره‌ی یازده‌یه‌می بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ژیاننامه
کەریم سەلام تەها له شاری سلێمانی له دایكبووه، له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ڕێبازی قادریی گڵه‌زه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانیه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له شاری سلێمانی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٨ له كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧٠ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆلێژی پۆلیسی به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧٣ به پله‌ی مولازمی دووه‌م له كۆلێژی پۆلیسی به‌غدا ده‌رچووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سویدی و فارسی بووه، له ٢ی ئابی ١٩٩٥ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كردووه و له ٤ی ئابی ١٩٩٥ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له گۆڕستانی پیرمام (هه‌ولێر) ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. بەرهەمێکی بەناوی (عقاب آسیا ـ ١٩٨١) هەیە.
خه‌باتنامه
کەریم سەلام تەها ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن له هێزی زمناكۆ، هه‌مان ساڵ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی خه‌بات بووه، ساڵی ١٩٧٤ له شانشینی ئێران به‌شداری له خولێكی تۆپی دژەئاسمانی كردووه، ساڵی ١٩٧٤ له شه‌ڕی گه‌روی عه‌مه‌ر ئاغا له به‌ره‌ی ڕواندز سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به سه‌ختی بریندار بووه، ساڵی ١٩٧٥ پاش نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له شانشینی ئێران كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی كورت گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له شانشینی ئێران بۆ شاری عه‌ماره دوورخراوه‌ته‌وه و تا ساڵی ١٩٧٧ له‌وێ ماوه‌ته‌وه، له مانگی تشـرینی دووه‌می ساڵی ١٩٧٨ بۆ جاری دووه‌م بووه‌ته‌وه به پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك)ەوه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پاسۆك، ساڵی ١٩٧٩ به دهستهکەیەوە له به‌ره‌ی سه‌رده‌شت چووه‌ته هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ساڵی ١٩٨٣ له شه‌ڕی سنجاقوڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بریندار بووه.
ساڵی ١٩٨٥ وه‌ك فه‌رمانده به‌شداری شه‌ڕی شیره‌مه‌ڕ له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، ساڵی ١٩٨٦ وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی سۆشیالیستی كورد واژۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووه، له مانگی شوباتی ١٩٨٧دا له شه‌ڕی قه‌ره‌داغ له سنووری پارێزگای سلێمانی به بۆردومانی فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی عێراق به‌سه‌ختی بریندار بووه، له ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٧ له گوندی گوێزیله له سنووری پارێزگای سلێمانی كه ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) بوو پێشوازی له عه‌لی باپیر وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌مزه كردووه و سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش دواون، له ١٢ی حوزه‌یرانی ١٩٨٨ به نوێنه‌راتی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) له باره‌گای خواكۆركی حزبی شیوعی عێراقی واژۆی پهیڕەو و پڕۆگرامی به‌ره‌ی كوردستانی كرد، ساڵی ١٩٨٨ له داستانی قه‌یوان (سلێمانی) وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك به‌شداری كردووه و به چه‌كی كیمیاوی بریندار بووه، ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری له داستانی خواكوڕك له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا كردووه، له ڕۆژانی ٣ تا ٤ی ئه‌یلوولی ١٩٨٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان له نۆكان له‌سه‌ر خاڵی سفری سنووری نێوده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق بووه، ڕۆژانی ٨ تا ١٠ی ئاداری ١٩٩٠ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٩١ له به‌رگریکردنی شاری سلێمانی به‌شداری چالاكانه‌ی كردووه.
ساڵی ١٩٩١ فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی عه‌ربه‌ت له دژی هێزی زه‌مینی سوپای عێراق به ئه‌ستۆ ده‌گرێ و جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به ئه‌سیر ده‌گرێ، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری له ڕاپه‌ڕینی دووه‌می سلێمانیدا كردووه، له ڕۆژانی ٧تا ١٠ی تشـرینی یه‌كه‌می ١٩٩١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی قه‌ڵاچوالانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان خۆی پاڵاوتووه، ساڵی ١٩٩٢ له دوای نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك)، پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و حزبی سۆشیالیستی كوردستان له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته به‌رپرسی ده‌زگای سه‌ربازی (حزبی یه‌كگرتنی كوردستان)، ساڵی ١٩٩٣ له كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م دوای یه‌كگرتنی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان و پارتی بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵانی (١٩٩٣- ١٩٩٤) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار بووه، ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی تشـرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ له خاڵی سنووری باشماخ له سنووری پارێزگای سلێمانی وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لێژنه لقی چواری سلێمانی پێشوازی له كه‌ژاوه‌ی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) و ئیدریس بارزانی (١٩٤٤-١٩٨٧) كرد كه له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌ره‌و دوامه‌نزڵگه‌یان له گوندی بارزانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه بوون.
ساڵی ١٩٩٥ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری زیاره‌ت (هه‌ولێر)، به‌شداری شهڕەكانی ساڵی ١٩٧٤ی گه‌روی عومه‌ر ئاغا و هه‌ولێر، ساڵی١٩٨٠ی ئه‌حمه‌د بڕنه، ساڵی١٩٨٠ی سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به سوپای پاسدارانی ئێران، ساڵی ١٩٨٣ی سماقوڵی و هه‌ولێر، ساڵی ١٩٨٧ی داستانی قه‌یوان و ماوه‌ت و سلێمانی، ساڵی١٩٩١ی عه‌ربه‌ت و سلێمانی كردووه. له ١١ی ته‌موزی ١٩٩٥ فه‌رمانده‌یی دژەهێرشی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له زیاره‌ت (هه‌ولێر) كردووه، له ٣١ی ته‌موزی ١٩٩٥ له به‌ره‌ی زیاره‌ت له پارێزگای هه‌ولێر به گولله‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سەختی بریندار بووه، له ٢ی ئابی ١٩٩٥ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئـهرشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان. .
- ئه‌مڕۆ ته‌رمی بارزانی نه‌مر و ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ له سلێمانیه‌وه ده‌گه‌نه هه‌ولێر، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٦٣، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٧ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ز، ل ل ١ ـ ٢.
- كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
- هێژا مسعود بارزانی له پرسه‌ی شه‌هید سەید کەریم ئاماده ده‌بێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
- له هه‌موولاوه .. بروسكه‌ی ماته‌مینی بۆ شه‌هیدی شه‌رعیه‌ت سه‌ید كه‌ریم، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
- جه‌لالییه‌كان ڕێ له هاووڵاتیان ده‌گرن و ناهێڵن به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید ملازم کەریم بكه‌ن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
- نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردستانی و عێراقیه‌كان و كۆڕ و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌شداری پرسه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده كاكه مولازم سەید کەریم ده‌كه‌ن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
- پهسهنامهی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
- پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كورد له سوریا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
- سەید کەریم سەلام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٣.
- ته‌رمی پیرۆزی شه‌هیدی شه‌رعیه‌ت سەید کەریم ده‌گاته‌وه كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ل ٣، ١٧.
- ئه‌وه‌ی روویدا ... تاكتیك بوو یان شكستی ڕاسته‌قینه؟، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ١١.
- كاكه سەید کەریم قاره‌مانی داستانی زیاره‌ت بوو، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ١.
- فه‌یسه‌ڵ ڕەسول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز)، ل ٢٦٠ ـ ٢٦١.
- ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ٤٢١، ٤٨٠، ٥٤٢.
- روود هوف و میخێل لیزنبێرگ و پیته‌ر مووله‌ر، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩ی مایسی ١٩٩٢ ئه‌زمونێكی دیموكراسی یانه، وه‌رگێڕانی صفوت رشید صدقی، (سلێمانی ـ لێژنه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی هۆله‌نده و كوردستان ـ ١٩٩٤ز)، ل ل ٣٠، ٨٧، ٩١ ـ ٩٢.
- پێنجه‌مین ساڵڕۆژی به‌ره‌ی كوردستانی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ١٦٦٤، هه‌ولێر، سێشهمه، ٨ حوزه‌یرانی ١٩٩٣ز، ل ٣.
- سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٨١، ١٠١، ٢٧٨.
- ئه‌كره‌می ساڵحی ڕه‌شه، شاری سلێمانی، به‌رگی پێنجه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٤٣٠ ـ ٤٣٢.
- البارزاني یتلقی العدید من برقیات التعزیة باستشهاد البطل الملازم كریم، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٧١، الثلاثاء، ٢٢ آب ١٩٩٥م، ص ٣.
- برایه‌تی داستانی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان تۆمار ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٣١ و ٢١٣٢، هاوینه‌هه‌واری پیرمام، پێنجشه‌مه، ٢٠ ته‌موزی ١٩٩٥ز، ل ٨.
- به‌یانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی تێكۆشه‌ری نه‌ته‌وه په‌روه‌ری به‌رزی كورد، سەید کەریم سەلام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٣.
- اجتماع القیادة السیاسیة للجبهة الكردستانیة، جریدة گه‌ل (الشعب)، لسان حال حزب الشعب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٣٧، السنة السابعة، أوائل آذار ١٩٩٠م، ص ص ١، ١٤.
- بیان المكتب السیاسي لحزبنا الدیمقراطي الكوردستاني بمناسبة استشهاد المناضل القومي الخالد ملازم كریم، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٧٧١، مصیف صلاح ا‌لدین، الثلاثاء، ٢٢ آب ١٩٩٥م، ص ٤.
- جه‌عفه‌ر مسته‌فا مه‌عروف، گوڵبژێرێك له یاداشته‌كانم، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ١٩٩٩ز)، ل ١٣١.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ١٨٣.
- حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له شنروێ وه بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ٢٨٢ ـ ٢٨٣، ٣٩٢.
- حوار مع (هاوبیر ملازم كریم) عضو المكتب الساسي ل(پاسۆك)، جریدة نه‌ورۆز، جریدة حزب الأستقلال الدیمقراطي الكردستاني (پاسۆك) فرع دهۆك، العدد ٦، السنة الأولی، آیار ١٩٩٢م، ص ص ٨ ـ ٩.
- محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦، به‌رگی چواره‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی دیلان ـ ٢٠٠٩ز)، ل ٦٩٨.
- ڕێكار ئه‌حمه‌د، یه‌كگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٦٣، ٧٨.
- ساسان ده‌روێش، شه‌هید مولازم کەریم ڕۆڵه‌یه‌كی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌كی ڕێبازی كوردایه‌تی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٤٨٥١، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٣ ئابی ٢٠١٥ز، ل ٥.
- سه‌ركه‌وت سلێمان و به‌ختیار غه‌فور باڵه‌كی، یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان له ١٥ ساڵی خه‌باتیدا (١٩٨٩ ـ ٢٠٠٤)، (هه‌ولێر ـ یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی مناره ـ ٢٠٠٤ز)، ل ل ١٠، ٢٤.
- شه‌ریف وه‌رزێر و محه‌مه‌د زه‌رزی، جه‌وله‌یه‌ك به قوڵایی خاكی نیشتماندا، چاپی دووه‌م، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ١٤١ ـ ١٤٢.
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٢٤.
- فازیل ڕەئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٨٧.
- كاك مولازم کەریم سەلام، گۆڤاری خوێندكاری كورد، ئۆرگانی ڕێكخراوی خوێندكارانی سۆسیالیستی كورد له ئه‌وروپا (سۆكسه)، ژماره ٢١، ده‌زگای چاپه‌مه‌نی شه‌هید فه‌رهاد، ١٩٩٥ز، ل ٦٥.
- مجلس فاتحة في لندن علی روح الشهید سید كریم، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٧١، الثلاثاء، ٢٢ آب ١٩٩٥م، ص ٢.
- محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٩٧.
- هه‌رگیز .. ئۆتۆنۆمی له ئاستی قوربانیدانی گه‌له‌كه‌ماندا نیه، گۆڤاری سه‌ربه‌خۆیی، ئۆرگانی ناوه‌ندی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك)، ژماره ١١، شوباتی ١٩٩٢ز، ل ١.
- هه‌ڵۆ، كۆستی گرانم ... كاك مولازم کەریم سەلام، گۆڤاری خوێندكاری كورد، ئۆرگانی ڕێكخراوی خوێندكارانی سۆسیالیستی كورد له ئه‌وروپا (سۆكسه)، ژماره ٢٤ و ٢٥، به‌رلین، ده‌زگای چاپه‌مه‌نی شه‌هید فه‌رهاد، ١٩٩٧ز، ل ل ٥٧ ـ ٦٠.
- حه‌مه‌ی ئامۆزا، گوڵی چیا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ـ ٢٠٠٠ز)، ل ل ٦، ٩، ١١، ١٤، ١٩ ـ ٢٢.
- هێژا مسعود بارزانی : كاكه سەید کەریم قاره‌مانی داستانی زیاره‌ت بوو .. به‌ڵێن بێت خوێنی بزر نه‌بێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ١.