مستەفا ئامێدی

مستەفا حسێن محەمەد، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شارەزایی هەبووە لە بەکارهێنانى بێتەل و بەرپرسی بێتەلى هێزى بادینان بووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتى کوردستان مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


مستەفا حسێن محەمەد باپیر، ناسراو بە (مستەفا ئامێدی و مودیر)، ساڵی ١٩٣٩ لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، هەر لەهەمان ساڵدا بەشداری شەڕی گەلی زاویتە لە ناوچەی دهۆک و دەشتی دووبان لە ناوچەی زاخۆ کردووە، لەهەمان کاتدا فێری کارکردن بە مۆرس کراوە و بووەتە بەرپرسی بێتەل. دواى پێکهێنانى هێزى بادینان، مستەفا ئامێدی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئامێرەکانی بێتەلی ئەو هێزەی لەشکری بادینانی پێ سپێردرا و لەگەڵ ئەسعەد خۆشەوی بوو، تا ساڵی ١٩٧٥ بەردەوام بوو لە ئەرکەکەى.

ساڵى ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئوردۆگای زێوە نیشتەجێ دەبێت، بەرلە هەڵگرتنی ئەو ئوردۆگایە (کۆمەڵگا) لەلایەن حکومەتى ئێران، مستەفا ئامێدی دەگواستریتەوە بۆ شاری سمنان، ساڵى ١٩٧٩ دوای ڕووخاندنی ڕژێمی شای ئێران و هاتنى سەر دەستهەڵاتی ڕژێمى کۆماری ئیسلامى، دەگەڕێتەوە بۆ شاری ورمێ و خێزانەکەی لەوێ نیشتەجێ کردووە، خۆی چووە ئوردۆگای زێوە و ئەرکی پەیوەندی مەکتەب سیاسی لەگەڵ لق و هێزەکانی پێشمەرگە لەڕێگەی ئامێری بێتەل بەڕێوەبردووە، سێ خولی پەروەردەیی بۆ کادیرانی بەشی بێتەلی کردۆتەوە و ژمارەیەک کادیری فێری بەکار‌هێنانی ئامێری بێتەل و کارکردن بە مۆرس کردووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی سەرۆک مەسعود بارزانی گەڕاوەتەوە بۆ پیرمام و لەوێ درێژەی بەخەباتی خۆی داوە، هەر لەهەمان ساڵدا لەلایەن مەکتەبی سیاسی کراوەتە ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبردنی کاروباری پەیوەندییەکانی بێتەل.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتى کوردستان، بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

مستەفا ئامێدی له ٣ـی نیسانی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر