مستەفا بەگ فەقیانی

مستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.


شەهید مستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچ بووە، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ و تا ساڵى ١٩٥٨ بەردەوام بووە، بەشدارى لە هەڵگەڕانەوەى شەواف کردووە، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە هێزى باڵەک بە فەرماندەیی مەلا ئەمین بارزانى بووەتە پێشمەرگە، پلەى سەردەستەى وەرگرتووە، شارەزایی لە بەکارهێنانى هەموو جۆرە چەکێک هەبووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

سەعید حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

سەعید حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (سەعید حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٣٩له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (حوسێن حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٤٢ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤‌ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

كەریم قـادر خدر بنمێردەیی

كه‌ریم قادر خدر بنمێرده‌یی ناسراو بووە بە (كه‌ریمه‌ گه‌وره‌)، ساڵی ١٩٢٨، له‌ گوندی بنمێرده‌ی‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شــــــەوی ١٠ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جخسی یەحیاخان شەکر بێرۆخی

جخسی یه‌حیاخان شكر بێرۆخی گەردی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای سپیلک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر كانیه‌قوڕی

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر، ناسراوه‌ به‌ (مه‌جید كاروانچی)، ساڵی ١٩٣٧ له‌ گوندی كانیه‌قوڕی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ١٩٦٥ ‌له‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی سوپای سوپای عێراق، بۆسه‌ر زنجیره‌ چیای كوڕە‌ك شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر