شەهید مستەفا جەعفەر یوسف، لەساڵی ١٩٣٣ لە گوندی بنەکاولی قەزاى ڕواندزى پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو. ساڵی ١٩٦٦ دوو کوڕی بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێن.
ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول دەکات و دەبێتە سەرلق لە بەتالیۆنی ٤ی هێزی باڵەک، لەشەڕەکانی هەندرێن و کۆڕەک و گەلی عەلی بەگ و ئارموشە و شەڕەکانی دەڤەری ڕواندز بەشداری کردووە، ، لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ لە گوندی بەرسرین بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.