محەمەد ئەمین محەمەد مەحمود

محەمەد ئەمین محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە و دواتر بۆ خوارووی عێراق ڕاگوازراوه‌، ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


محەمەد ئەمین محەمەد، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی کانی وەیسکێی سەربە ناحیەی بەمۆی پاریزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. ساڵی ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری جوانڕۆ نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٧٧ گەڕاوەتەوە عێراق و  بۆ خواروو عێراق ڕاگوازراوه‌ و لە پارێزگای دیوانیە نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٧٨ دوایی دوو ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ دوورخراوه‌یی گەڕاوەتەوە کوردستان و لە شارەدێی زەڕایەن نێشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتیمە حەسەن بووە، خاوەنی چوار کوڕ و چوار کچ بووە بە ناوەکانی تاریق، بەختیار، فاروق، سەردار، شیلان، ڕوقیە، نەسرین، پەروین.

ساڵی ١٩٧٤ لە لقی چواری سەربە بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٩١ دووباره‌ له‌ هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌فه‌رمانده‌یی جەلال لاورانی بۆتەوە بە پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان. لە ئازادکردنی شاره‌كانی هەڵەبجە، دەربەندیخان، کەلار، کەرکووک، کوڵەجۆ، خانەقین به‌ژداری كردووه‌.

ساڵی ١٩٩١ لە گوندی شێخ باوەی سەربە قەزای خانەقین، کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و محەمەد ئەمین محەمەد و چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر