محەمەد ئەحمەد عەزیز عومەر

محەمەد ئەحمەد عەزیز عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەژداری کارای لە زۆربەی داستانەکانی دەڤەری هەڵەبجە كردووه‌، ساڵی ١٩٦٩ بۆ پشودان لە نزیک شاری هەڵەبجە ماونەتەوە هێزێكی خۆفرۆش و خائین هێرشیان کردوونه‌ته‌ سەریان و محەمەد ئەحمەد و دوو هاوسەنگەریان شەهید کردوون.


محەمەد ئەحمەد عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی زارێی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ده‌زگیراندار بووه‌ و ده‌زگیرانه‌كه‌ی ناوی خومێرا حه‌مه‌سالح بووه‌.

ساڵی ١٩٦٦ بۆتە پێشمەرگە لە لقی چواری بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٦٧ بەژداری لە شەڕی خۆشک و شەڕی تاقمی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، شەڕی دەڤەری نەوڕۆڵی، شەڕی هەڵەبجە، شەڕی ناحیەی سیروان کردووه‌.  

ساڵی ١٩٦٩ محەمەد ئەحمەد عەزیز لەگەڵ دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی عەلی میرزا محەمەد و ساڵحی مامۆ حسێن، دوای ئەوەی لە چالاکیەک دەگەڕێنەوە لە شاری هەڵەبجە، گەشتوونەتە (شەخسی گوڵانی شێخ مەمون) کە نزیک شاری هەڵەبجەیە و ویستوویانە پشوویەک وەرگرن و بگەڕێنەوە بارەگای خۆیان، بەڵام هێزێكی خۆفرۆش زانیاریان لەسەریان پێگەشتووە و چواردەوری شوێنه‌كه‌یان داوە، دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی چەند کاتژمێری محەمەد ئەحمەد عەزیز و هەردوو هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕی ناوەخۆ لە چیای بۆڵێی دەڤەری سیدەکان شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندى کەلێتەی دۆڵى خانەقاى قەزاى ڕواندز شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر