محەمەد ئاغا مەحمود سەعید

محەمەد ئاغا مەحمود سەعید، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.


ژیاننامە

محەمەد ئاغا مەحمود سەعید لە ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی زمناکۆی سەربە ناحیەی دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی وڵاتی ئیران بووە و لە نیشینگەی دزڵی نیشتەجێ بووە، خێزانی ناوی خەجیجە یوسف و کوڕەکانی حەمەمین، فاروق، فەتاح و کچەکانی ئامینە و بەفراو، لە ساڵی ١٩٨٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

محەمەد ئاغا مەحمود سەعید لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە لقی زمناکۆی سەربە بەتالیۆنی شەشی بەمۆ بە فەرماندەیی فازڵ تاڵەبانی سەر بە هێزی خەبات بە فەرماندەیی عەبدولوەهاب ئەتروشی دەبێتە پێشمەرگە، دوای بەشداریکردن لە سەرجەم ڕووبەڕوبونەوەکانی ڕژێم لەو دەڤەرە پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ ئاوارەی وڵاتی ئیران بووە و لە نیشینگەی دزڵی نیشتەجێ بووە، پەیوەندی لەگەڵ نادر هەورامی دەبێت و لە ساڵی ١٩٧٨ بووتەوە پێشمەرگە لەگەڵ نادر هەورامی و پلەی فەرماندەی دەستە وەردەگرێت، بۆ چالاکی پارتیزانی گەڕاونەتەوە سەر سنوور و ناوچەکانی شارەزوور و هەورامان، لە ساڵی ١٩٨٤ لە کاتی گەڕانەوەیان لە چالاکییەک لە سەرتەکی بەمۆ مینێکی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر