محەمەد مەحمەل حەمەد ڕەسوڵ

محەمەد مەحمەل حەمەد ڕەسوڵ، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە حاجی ئۆمەران بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


شەهید محەمەد مەحمەل حەمەد ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی بالەکەی دەڤەری خواکوڕک سەربە قەزای سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لەلای مامۆستا حەمید ئەفەندی بۆتە پێشمەرگە، لەساڵی ١٩٩٥ دەگوازرێتەوە بۆ سوپای ٢ی هەولێر، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە حاجی ئۆمەران بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر