محەمەد مستەفا حەسەن حەیدەر

محەمەد مستەفا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٤ شەهید بووە.


ژیاننامە

محەمەد مستەفا حەسەن حەیدەر، ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی حەمەی مرواری سەر بە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، محەمەد مستەفا خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەفیە ڕەحمانە و خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچە بە ناوەکانی عومەر، سەلما، فاتیمە و ڕەحمە. ساڵی ١٩٦٤ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید محەمەد مستەفا، ساڵی ١٩٦٣ بۆتە پێشمەرگە لە لقی جەمال نامیق، سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لقی جەمال نامیق بەشداری لە چەند چالاکییەکی پارتیزانی کردووە، وەک چالاکی ڕێگەی عەربەت، چالاکی کارەبای سەیدسادق، چالاکی ڕێگەی قڕگە.

لە٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ محەمەد مستەفا و دەستەیەک هاوسەنگەری لەسەر ڕێگەی نێوان سلێمانی- قڕگە بۆسەیان بۆ کاروانێکی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق داناوە، لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕووبوونەویەدا شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

کەریم ئەحمەد قادر ڕەزا

کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عەلی حسێن عەلی

محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەسرەدین حەمەکاکی مەولود سەلام

نەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر