محەمەد عەلی حسێن عەلی

محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.


شەهید محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە حەمە چاڵاوی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی چاڵاوی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، سەڵت بووە. 

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە مەفرەزەکەی مەلا ڕەسوڵ کە سەربە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە. لە شۆڕشی ئەیلوولدا بەشداری گرتنەوەی بنکەی پۆلیسی گاپیڵۆن، شەڕی تەگەران، شەڕی پێنجوێن و شەڕی ناڵپارێز کردووە.

لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشیان کردووە بۆ ئازادکردنی قەزای پێنجوێن، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سەربازی سوپاى عێراق، هێرشی یەکەم سەرکەوتوو نەبووە و هێزێکی تری سەربازی عێراق بۆ پاڵپشتی پێنجوێن کەوتوونەتە ڕێ، مەلا ڕەسوڵ و هێزەکەی دەچنە ناڵپاریز بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنیان بۆ ناو شارى پێنجوێن، سەربازە پاڵپشتیکارەکانی عێراق لە ناڵپارێز کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکەی مەلا ڕەسوڵ، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت لە نێوانیان هێزە سەربازییەکەی سوپای عێراق شکاوە، لە ئەنجامی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە حەمە چاڵاوی شەهید بووە و هاوکات لەگەڵی سێ هاوسەنگەری تری بەناوەکانی مەلا ڕەسوڵ، سدیق ناوشوانی و ئەحمەد شەدەڵە شەهید بوونە.  


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سابیر عوسمان عەلائەدین

سابیر عوسمان عەلائەدین، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. لە گۆرستانی گوندی دۆڵەبەکرە بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

زکری هاجو کەسو

زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار خورشید عارس

ڕزگار خورشید عارس لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.ساڵی ١٩٧٦ دەگەرێنەوە بۆ باشوری کوردستان.ساڵی ١٩٩٢ بووەە پێشمەرگە،ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا شەهید بووە

زانیاری زیاتر