محه‌مه‌د زیاد محه‌مه‌د ئه‌مین

محەمەد زیاد محەمەد ئەمین، ساڵى ١٩٤٠ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى منداڵ بووە، محەمەد زیاد کەسایەتى گوندى فەقیان بووە و کارى بۆ باشترکردنى ڕەوشى ژیانى گوندنشینان کردووە.


ساڵى ١٩٦٥ لە حاجى ئۆمەران چاوى بە مەلا مستەفا بارزانی دەکەوێت و پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە بەتالیۆنى ٣ی هێزى باڵەک بە فەرماندەیی مەلائەمین دەبێتە پێشمەرگە، لەبەر لێهاتوویی و ئازایەتى هەر زوو دەکرێتە سەرلق. بەشدارى زۆربەى شەڕەکانى دەڤەرى ڕواندز و دیاناى کردووە، ساڵى ١٩٧٤ لە کاتى هێرشى سوپاى عێراق لە سەر چیاى کۆڕەک بەرەو بێخاڵ و شارى ڕواندز لە ئەنجامى بەرگرییەکى بێ وێنەدا شەهید کراوە، لەلایەن پێشمەرگەکانى تەرمەکەیان لەژێر دەستى سەربازەکانى سوپاى عێراق دەرباز کردووە و بردوویانەتە گوندى فەقیان و لەوێ بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر