شەهید لەتیف سەعید قورتاس، ساڵی ١٩١٥ لە گوندی بۆڵێی سەربە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاری کردووە، خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی حاجى بێرۆخى کە سەر بە هێزی باڵەک بووە، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی هندرێن وزۆزک و گۆڕەزی کردووە. ساڵی ١٩٦٦ لە گەرووى عومەرئاغا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی بە هۆی تۆپبارانی ڕژێمی عێراقەوە شەهید بووە.
سەرچاوە:
-
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.