ماوەى نێوان کۆنگرەى سێیەم و چوارەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان ماوەیەکى زۆرى خایەند و لەم ماوەیەدا چەندین ڕووداوى گرینگ ڕوویان دا کە کاریگەرى لەسەر ڕێکخستنەکانى یەکێتى ئافرەتان، حزب و تەنانەت باشوورى کوردستانیش بەگشتى هەبوو. ئەوەى تایبەتبێت بە ڕێکخستنەکانى یەکێتى ئافرەتانى کوردستانەوە، ئەوا دەکرێ ئاماژە بە چەند ڕووداوێکى ناوخۆى ڕێکخراوەکە بکەین کە کاریگەرى لەسەر گۆڕینى پەیکەرییەتى ڕێکخراوەکە هەبووە. لەوانە، کۆبوونەوەى گوندى (خنێرە)ى سەر بە پارێزگاى هەولێر، لە ڕێكه‌وتی 24ی ئابی 1986، لەم کۆبوونەوەیەدا لەلاین یەکێتى ئافرەتانەوە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و تێیدا لێژنه‌یەکى نوێى سەرکردایەتى بەم شێوەیە دەستنیشانکران: وه‌زیره پیرداود قادر، سكرتێر.كو‌ردستان پیرداود قادر، ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت و ڕازیه حه‌سه‌ن خه‌تاب، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت١.
دواتر و دوای سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانى بەهارى ساڵی 1991 به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕ‌ژێمى بەعس دا و به مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به چالاكی و ڕێكخستن له ناو شار، شارۆچكه، كۆمه‌ڵگاكان و گونده‌كانی باشووری كو‌ردستان، لەلایەن یەکێتى ئافرەتانى کوردستانەوە كۆنفڕانسی (شه‌هید له‌یلا قاسم) له ڕۆژانی 20 تا 22ی شوباتی 1992، به دروشمی (له پێناوی ئاشتی و ئازادی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) له شاری هه‌ولێر ئەنجام درا٢. له‌م كۆنفرانسه دا بڕیار درا، دوای دوو ساڵ، كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان ببه‌سترێت٣. هاوکات، له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفرانسەوە ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردرا کە پێکهاتبوون لە:
١- شیرین ئیبراهیم فه‌تاح، ناسراو به شیرین ئامێدی- سكرتێر
٢- كو‌ردستان پیرداود قادر- جێگری سكرتێر
٣- وه‌زیره پیرداود قادر- به‌رپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن
٤- حه‌لیمه حسێن محه‌مه‌د، ناسراو به حه‌لیمه بارزانی- به‌رپرسی دارایی
٥- گوڵنام مه‌حمود مسته‌فا- ئه‌ندام
٦- ڕازییه حه‌سه‌ن خه‌تاب- به‌رپرسی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
٧- كه‌ریمه عه‌بدولڕە‌زاق حسێن، ناسراو به كه‌ریمه فه‌یلی- ئه‌ندام
٨- ئه‌ڤین عومه‌ر- به‌رپرسی ڕێكخستن
٩- پرشنگ فه‌له‌كه‌دین سابیر، ناسراو به پڕشنگ کاکەیی- ئه‌ندام
١٠- مه‌ریه‌م حه‌سه‌ن كانه‌بی- ئه‌ندام
١١- زاهیده شێخۆ، ناسراو به زاهیده بارزانی- ئه‌ندام
١٢- كه‌ژاڵ كه‌ریم- ئه‌ندام
١٣- دكتۆر ناهیده كه‌ریم سه‌عید- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان
١٤- ڕوقیه محه‌مه‌د ساڵح- ئه‌ندام
١٥- به‌یان ئه‌حمه‌د- ئه‌ندام
١٦- سنۆبه‌ر سابیر ڕە‌شید- ئه‌ندام
١٧- ڕێز‌ان ئه‌كره‌م- ئه‌ندام
١٨- به‌یان یونس- ئه‌ندام
١٩- شوكریه ئه‌حمه‌د- ئه‌ندام
٢٠- كو‌ردستان ئه‌حمه‌د- ئه‌ندام٤.
ئەگەرچى لە کۆنفرانـسـى شەهید لەیلا قاسم بڕیار درابوو دواى دوو ساڵ کۆنگرە ببەسترێت، بەڵام بەهۆى چەند هۆکارێکەوە بەتایبەت هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ لە باشوورى کوردستان، کۆنگرە دواکەوت. لەگەڵ ئەوەشدا دواى هێوربوونەوەى بارودۆخ و هاتنە کایەوەى دەرفەتى لەبار، له ڕێكه‌وتی 15ی شوباتی 1997، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان و مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كو‌ردستان و ستافی لقه‌كان، بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ی چواره‌م (كۆنگره‌ی یه‌كسانی) یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان درا، لێژنەى ئامادەکارى کۆنگرە پێکهێنرا کە بریتیبوون لە:
١- شیرین ئامێدی- سه‌رپه‌رشتی لێژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره
٢- ئاراز تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین- لقی سلێمانی
٣- به‌یان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د- لقی سلێمانی
٤- دكتۆر ڕوبار مسته‌فا- لقی کەرکووک
٥- غه‌زاله محه‌مه‌د ساڵح- لقی کەرکووک
٦- ژیان ئاغا تاژدین- لقی هه‌ولێر
٧- سه‌بریه بابه‌كر- لقی ڕانیه
٨- زه‌كیه ساڵح عه‌بدولخالق، ناسراو به زه‌كیه سه‌ید ساڵح- لقی دهۆك
٩- سه‌بیحه ئه‌حمه‌د مسته‌فا- لقی سۆران
١٠- جه‌میله محه‌مه‌د حاجی- لقی ئاكرێ.
ئه‌م لێژنه‌یه له واده‌یه‌كی دیاریكراودا كاره‌كانی ئاماده‌كاریی ئه‌نجام دا و له ڕێكه‌وتی 28ی ته‌موزی 1997 له شاری هه‌ولێر، كۆنگره‌ی چواره‌می خۆى بە ئامادەبوونى سەرۆک مەسعود بارزانى، بەست.
لە درێژەى کار و چاڵاکییەکان، لەلایەن ئەندامانى کۆنگرەوە، لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌م شێوه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژێردرا:
١- شیرین ئامێدی
٢- سه‌بیحه ئه‌حمه‌د مسته‌فا
٣- سنۆبه‌ر سابیر ڕە‌شید
٤- سه‌بریه بابه‌كر
٥- شه‌ونم نه‌جمه‌دین
٦- جه‌میله حاجی
٧- زه‌كیه سه‌ید ساڵح
٨- غه‌زاله محه‌مه‌د ساڵح
٩- جوان سلێمان
١٠- به‌یان تۆفیق
١١- نه‌جیبه محه‌مه‌د ئه‌مین
١٢- شیرین نه‌جم عه‌بد، ناسراو به شیرین فه‌یلی
١٣- ئاراز تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین
١٤- چیمه‌ن ڕە‌شید
١٥- سوهام حه‌كیم
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژیردران:
١- به‌یان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د
٢- ڕۆژیده عه‌بدولقادر شه‌ریف
٣- مه‌هاباد سه‌لام
٤- نازدار ئه‌سعه‌د مه‌حمود، ناسراو به نازدار بارزانی
٥- واحیده یاقو
٦- سه‌بریه ئه‌حمه‌د قادر، ناسراو به سه‌بریه مام ئه‌حمه‌د٥.
سەرچاوه و پەراوێز
١- خه‌باتی ئافره‌تانی كورد و كۆنگره‌كانمان له دیدی ئافره‌تانی تێكۆشه‌ره‌وه، گۆڤاری ده‌نگی ئافره‌ت، ئۆرگانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان، ژماره 13، هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، 15ی ته‌موزی 1997ز، ل 27؛ شیرین ئامێدی، ئافره‌ت و سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ 1998ز)، ل ل 184، 186، 213.
٢- پارتی دیموكراتی كو‌ردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، به‌شی ڕێكخستن، تعمیم، ژماره 357، 9 ئاداری 1992ز، ل 1.
٣- شیرین ئامێدی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل ل 53، 62.
٤- هه‌مان سه‌رچاوه، ل ل 135، 178، 186؛ شیرین ئامێدی، به‌ره‌و كۆنگره‌ی چواره‌می ی.ئا.ك كۆنگره‌ی یه‌كسانی، گۆڤاری ده‌نگی ئافره‌ت، ئۆرگانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان، ژماره 13، هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، 15ی ته‌موزی 1997ز، ل 5.
٥- كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێ هات، گۆڤاری ده‌نگی ئافره‌ت، ئۆرگانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كو‌ردستان، ژماره 14، هه‌ولێر، 14 گوڵانی 2698 كوردی، ل ل 1، 7.
