كۆنگره‌ی نۆیەمى یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هەولێر ـ ٢٠٢٣

کۆنگرەى نۆیەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان لە ڕێکەوتى 2١ی کانوونى دووەمى ساڵى ٢٠٢٣ له‌ شاری هه‌ولێر بەسترا.


کۆنگرەى نۆیەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان لە ڕێکەوتى 2١ی کانوونى دووەمى ساڵى ٢٠٢٣ له‌ شاری هه‌ولێر بەسترا.

لە ڕێکەوتى ١٤ حوزەیرانى ٢٠٢٣، دواى کۆبوونەوەى مەکتەبى سکرتارییەتى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان و مەکتەبى ڕێکخراوە جەماوەرییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، بڕیارى بەستنى کۆنگرەى نۆیەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان درا، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکى ئامادەکارى کۆنگرە پێکهێنرا.

دواى کۆتایی هاتنى ئامادەکارییەکان، لە ڕێکەوتى ٢١-٢٢ى کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە شاری ھەولێرى پایتەختى هەرێکى کوردستان، بە دروشمی (هێز و توانای ئافرەت بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە)، بە چاودێری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی (١٤٢) ئەندام، لەو هەڤاڵانەی بەپێی پێوەرەکان کە لە پەیڕەوی ناوخۆدا هاتوون، هەروەها ئەوانەی لە کۆنفرانسە ناوخۆییەکان متمانەی ئەندامانیان بەدەستهێنا و نوێنەرایەتی سەرجەم ئۆرگان و ڕێکخستنەکانی ڕیکخراوەکەیان دەکرد نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتى ئافرەتانى کوردستان بەسترا.

 

لێژنەى بەڕێوەبردنى کۆنگرە پێکهاتبوون لە:

١- سنەوبەر سابر- سەرۆکى لێژنە

٢- ناسک سەعید- ئەندامى لێژنە

٣- نفسیە خزر- ئەندامى لێژنە

٤- شەیما مستەفا- ئەندامى لێژنە

٥- بەندى خالد- ئەندامى لێژنە

٦-ئەژین خورشید- ئەندامى لێژنە

٧- ئاسیا مەغدید- ئەندامى لێژنە.

 

لێژنەکانی کۆنگرە بەم شێوەیە دەستنیشانکران:

لێژنەى ڕاپۆرتى گشتى:

١- شیلان فەرەج

٢- فاتیمە فکرى

٣- گوڵان حەسەن

٤- هەڵەز عەبدولڕەحمان

٥- هەڵەز ئەنوەر

 

لێژنەى سکاڵا:

١- شاد ڕزگار

٢- کەژاڵ هیدایەت

٣- ئایە عەلى

٤- سەروین غازى

٥- ڕوەیدا حەسیب.

 

لێژنەى پێشنیار و ڕاسپاردە:

١- لاڤان شاخەوان

٢- شەهێن عومەر

٣- نیگار مەحموود نامق

٤- ئەژێن لوقمان

٥- سایە هیوا

٦- ژڤان

٧- بەفرین.

 

لێژنەى پەیڕەو و پرۆگرام:

١- زیبا تەها

٢- فەزیلە شوڕش

٣- لاهیجان ڕەشید

٤- چیان مەهدى

٥- خۆشى ساڵح

٦- هەوارگە کەریم

٧- سروە بەرزنجى.

دوای مەراسیمی کردنەوە و خوێندنەوەى ڕاپۆرتی گشتی ڕێکخراوەکە و ڕاپۆرتى لێژنە ڕاسپێردراوەکان، بۆ سەر لە بەیانی ڕۆژی دووەمی کۆنگرە گفتوگۆی ڕاپۆرتی لیژنەکان کرا و ڕەشنووسی پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی ئامادەکرا و تێبینیەکانی لێژنە، دواى گفتوگۆی ئەندامان، پەسەند کرا.

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووەم، هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنى دەستەیەکی نوێ بۆ مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجام درا، پرۆسەى هەڵبژاردن لەلایەن تیمێکى دادوەرى بەڕێوەبرا کە پێکهاتبوون لە: دادوەر تەرزە لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى، هاوار محەمەد، نوێنەرى دەستەى چاودێرى و بەدواداچوون و تیمى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن و بەشى هەڵبژاردن.

لەو پرۆسەیەشدا، کە لەسەر بنەمای بازنەی جوگرافی و مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاکان بەڕێوەچوو، (٧) بەربژێر وەکوو ئەندامی سەرەکی و (٣) بەربژێرى دیکە وەکوو ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سکرتاریەت، متمانەی ئەندامانی کۆنگرەیان بەدەست هێنا، لەنێو ئەم دەستەیەشدا، زیبا تەها بە سکرتێری نوێی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئەندامانى سەرکەوتووى مەکتەبى سکرتاریەت بریتی بوون لە:

١- زیبا تەها

٢- دلڤین خەلەف

٣- لیا سەیفەدین

٤- شاناز محەمەد

٥- زەرى نەوزاد

٦- کەژاڵ هیدایەت

٧- سوهام سەلام.

ئەندامانى یەدەگى مەکتەبى سکرتاریەت:

١- ڕێژین سیامەند

٢- دلڤین شەمال

٣- شاد ڕزگار.

لە کۆتایی دا، کۆنگرە چووار سکرتێرى پێشووى یەکێتى ئافرەتانى کوردستانى بە خەڵاتى ڕێزلێنان خەڵات کرد١.

 

 

 


سەرچاوه و پەراوێز

 

١- تەواوى ئەم زانیارییانە وەرگیراوە لە: د. ڤیان سلێمان حاجى، ئەرشیفى نۆیەمین کۆنگرەى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان (هێز و تواناى ئافرەت بناغەى پێشکەوتنى ئاشتى و ئابوورییە).


بابەتی پەیوەندیدار