له ڕێكه‌وتی 4 - 5ی ئابی 2010، له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا لەشاری هه‌ولێر١. به ئاماده‌بوونی 208 نوێنه‌رى کۆنگرە و به دروشمی (به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاینده‌یه‌كی پڕشنگدارتر) کۆنگرەى حەوتەمى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان بەسترا٢.
لەم كۆنگره‌كه‌دا، لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنى نوێ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى کۆنگرەوە بەم شێوه‌یەى خواره‌وه هه‌ڵبژێردران:
١- له‌یلا عه‌بدولجه‌بار حەدۆ
٢- مژده مه‌سعود مسته‌فا
٣- نه‌جات محه‌مه‌د عه‌بدوڵا
٤- شنۆ ئه‌مین مه‌نسور
٥- سوعاد لالۆ به‌شار
٦- سه‌روین محه‌مه‌د ته‌ها
٧- نیگار ئه‌حمه‌د خدر
٨- كاڵێ ئازاد محه‌مه‌د.
ئەندامەنى یەدەگ:
١- ساكار عومه‌ر قادر
٢- شوكریه مه‌حمود ئه‌حمه‌د٣.
په‌یكه‌ری ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له ئەنجوومەنی ناحیه و كۆمه‌ڵگاكان، ئەنجوومەنی قه‌زا، ئەنجوومەنی پارێزگا، ئەنجوومەنی باڵا و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت پێكهات و به شێوه‌ی خواره‌وه ئەنجوومەنه‌كانی پارێزگا و ده‌ڤه‌ره‌كان ده‌ستنیشان كرا:
ئەنجوومەنی پارێزگای هه‌ولێر.
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک
ئەنجوومەنی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان
ئەنجوومەنی ده‌ڤه‌ری خانه‌قین
ئەنجوومەنی ده‌ڤه‌ری شنگال
ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ
ئەنجوومەنی پارێزگای به‌غدا
ئۆفیسی ئه‌وروپا.
سكرتاریه‌تیش له هه‌شت به‌ش پێك ده‌هات، كه ڕێكخستن، ئامار، چاكسازی و كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كان، ڕۆشنبیری و پێگه‌یاندن، كارگێڕی و دارایی بوون٤.
سەرچاوه و پەراوێز
١- به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كۆنگره‌ی 7ە‌می خۆی گرێدا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 3542، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، 5ی ئابی 2010ز، ل ل 1، 13.
٢- مژده ساڵه‌یی، كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به سه‌ركه‌ووتوویی كۆتایی هات، گۆڤاری وێ، ژماره 31، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، تشرینی یه‌كه‌می 2010ز، ل ل 7 ـ 9؛ به‌یانی كۆتایی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، گۆڤاری وێ، ئۆرگانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ژماره 31، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، تشـرینی یه‌كه‌می 2010ز، ل 10.
٣- مژده ساڵه‌یی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل 9.
٤- یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان 11ی كانونی یه‌كه‌می 1952، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ـ 2010ز)، ل ل 7 ـ 8، 11.
