قادر حەمەمراد جەباری

قادر حەمەمراد ئەحمەد، ناسراو بە قادر جەباری، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگەیاتی یەکجار بە سەختی بریندار بووە، پلەکانی فەرماندەی کەرت و جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٨ لە نزیک ڕەباییەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە هانەی قوڵی پشتی ئەحمەد ئاوا مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.


شەهید قادر حەمەمراد ئەحمەد، ناسراو بە قادر جەباری، ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی دەرگاشێخانی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاری باخداری بووە، تا قۆناغی ناوەندی لە بیارە خوێندووه‌.

ساڵی ١٩٨٤ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەهید سەرداری حاجی حسێن دەرەقەیسەری، سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. بەژداری له‌چه‌ندین شه‌ڕ كردووه‌، وه‌ك شه‌ڕه‌كانی ئەحمەدئاوا، شەڕی هانەی قوڵ، شەڕی قەرەداغ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٧ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس لە ڕەبایەی ملەی قۆنەرە نزیک ئەحمەدئاوا شه‌هید قادر حەمەمراد زۆر بەسەختی بریندار بووە، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌ هاوسەنگەرانی سەردار حاجی حسێن دەرەقەیسەری و شێخ سەلام شەهید بوونە.

ساڵی ١٩٨٦ پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، دواتریش بۆتە جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی هێزی هەورامان، ساڵی ١٩٨٨ له‌گه‌ڵ دەستەیەک له‌ هاوسەنگەرانی ویستوویانە بچنە گوندی ئەحمەدئاوا، بەڵام لەپشت ڕەبایەی هانەی قۆڵی سوپای ڕژێمی بەعس مینی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە، له‌ ئه‌نجامدا  قادر حەمەمراد شەهید بووە، هاوسەنگەرانی ته‌رمه‌كه‌ی دەگوازنەوە خاکی ئێران و لە دەربەند دزڵی بە خاکی دەسپێرن.


سه‌رچاوه‌:

- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ساڵح حاجی قادر مه‌لا ئاكۆیی

ساڵح حاجی قادر ئاكۆیی، ناسراوه‌ به‌ (ساڵح حاجی مه‌لا و ساڵح ئاكۆیی)‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ له‌ گوندی ئاكۆیان، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ له‌ چیای ئارمووشه‌ی ڕواندز شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەمید عیسا ساڵح

حەمید عیسا ساڵح ل ١ ێ تەمووزا ساڵا ١٩٥٧ ل گوندێ دەرکار عەجەم لە دەڤەرا سندیا قەزا زاخۆ ل پاریزگەها میسل یا وی دەمی و دهۆکا نها ژ دایک بوویە، ل ناڤەبەرا ساڵێن ١٩٥٧ و هەتا ساڵا ١٩٨٠ زاروکاتی و گەنجاتیا خۆ ل گوندێ دەرکار عەجەم بوراندیە.

زانیاری زیاتر

سابیر محەمەدئەمین عەبدوڵا ماویلی

سابیر محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا، ناسراوه‌ به‌ (سابیر ماویلی)، ساڵی ١٩٦٣ له‌ گوندی ماویلیانی سنووری قه‌زای ڕواندز پارێزگاى هەولێر دایكبووه‌، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٣ پلەى فەرماندەى فەوجی لە سوپاى ٦ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٧شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له‌ دۆڵی مه‌نجه‌لی سنووری قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی گەرەوانی سه‌روو قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، له رۆژی‌ ٢٠ی ئابی ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر