فوئاد جەلال غەریب

فوئاد جەلال غەریب تۆفیق ناسراو به‌ (دكتۆر فوئاد)، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق....


فوئاد جەلال غەریب تۆفیق ناسراو به‌ دكتۆر فوئاد، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان  هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٤ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٥دا به‌ ئه‌ندامی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌.


ژیاننامه‌

فوئاد جەلال له ساڵی ١٩٣٣ ‌پارێزگای سلێمانی له‌ دایك بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ به‌كالۆریۆسی پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری له‌ زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦٠ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دارستانی به‌كره‌جۆ بووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه‌، ساڵی ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌‌ بۆ باشووری كوردستان و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستییه‌وه‌ بۆ شاری عه‌ماره‌ له‌ باشووری عێراق دوور خراوه‌ته‌وه‌ و به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڤێته‌رنه‌ری میسان دامه‌زراوه‌‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٧ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای په‌له‌وه‌ری ناوچه‌ی باكوور له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ١٩٧٨ گوازراوه‌ته‌وه‌‌ بۆ شاری به‌غدا و به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌له‌وه‌ری به‌غدا خزمه‌تی كردووه‌.

ساڵی ١٩٧٩ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌له‌وه‌ری تاسلوجه‌ له‌ سلێمانی دامه‌زراوه‌ و مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستانی پێ به‌خشراوه‌، ساڵی ١٩٧٩ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌له‌وه‌ر بۆ هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٨٠ پله‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌له‌وه‌ری به‌غدا ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٨٢ خانه‌نشین كراوه‌، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه‌‌، له‌ ٢٦ی تشـرینی یه‌كه‌می ٢٠١٣ به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی و له‌ گۆڕستانی گردی سه‌یوان نێژراوه.


خه‌باتنامه

فوئاد جەلال ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ١٦ی شوباتی ١٩٥٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری قوتابیان بووه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوتابیانی كورد‌، ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ١٩ی ته‌موزی ١٩٦١ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڤێته‌رنه‌ری هه‌ولێر دامه‌زراوه‌‌، ساڵی ١٩٦٣ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی هه‌زارمێرد له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی بووه‌‌‌، له‌ ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، له‌ ٢٤ی ته‌مموزی ١٩٦٣ تا ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٧ له‌به‌ر كوردایه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە لە کارەکەی دوورخراوە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌.

ساڵی ١٩٦٤ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌تی كردووه به‌ڵام دژی بڕیارەکانی کۆنفڕانسی ماوەت وەستاوە و پشتگیری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی كردووه‌‌، ساڵی ١٩٦٤ بە هۆی لایه‌نگری له‌ سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له‌لایه‌ن باڵی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ له‌ ماوه‌ت به‌ند كراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان  هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٤ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٥دا به‌ ئه‌ندامی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ به‌ ده‌سپێكی شه‌ڕ له‌ نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عس په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی عێراق‌ بریندار بووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئـه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
  2. حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) 1946 ـ 1993، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ 1998م)، ص ص 91، 104، 110.
  3. شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من 1958 الی 1980، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة منارة ـ 2007م)، ص 157.
  4. عبدالستار تاهر شه‌ریف، ململانێ له‌گه‌ڵ ژیاندا (یاداشت) 1935 ـ 1971، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ ئارابخا ـ 2005ز)، ل 103.
  5. عصمت شریف وانلي، كردستان العراقیة هویة وطنیة (دراسة في ثورة 1961)، ترجمة سعاد محمد خضر، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین ـ مطبعة شڤان ـ 2012م)، ص 316.
  6. روژین چلبی منیر، زاخۆ 14ی تیرمه‌ها 1958 ـ 6ی ئادارا 1975، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ 2018ز)، ل 226.
  7. علي سنجاري، حقیقة مسیرة ثورة 11 أیلول 1961، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ 2013م)، ص 290.
  8. علي سنجاري، صفحات من نبع ذاكرتي في الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ 2015م)، ص 37.
  9. لمحات من تأریخ الحركة الطلابیة الكردستانیة، (بدون مكان ـ اتحاد الطلبة والشبیة الدیمقراطي الكردستاني ـ نیسان 1992م)، ص 19.
  10. روژین چلبی منیر، زاخۆ 14ی تیرمه‌ها 1958 ـ 6ی ئادارا 1975، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ 2018ز)، ل 226.
  11. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 2002م)، ص 144.
  12. محمد عامر دیرشه‌وي، البنیة الدینیة ـ السیاسیة في كوردستان، (أربیل ـ مطبعة هیڤي ـ 2016م)، ص 316.
  13. نجم الدین الیوسفي، ثورة أیلول المجیدة، (دهوك ـ الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد ـ مطبعة كلیة الشریعة ـ 1995م)، ص 20.
  14. نزار خه‌یلانی، ئه‌سعه‌د خه‌یلانی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه‌، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ 2014ز)، ل 73.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر