فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان فەتحوڵا

فازڵ حەمەکەریم، کادری ڕێکخراوی خورماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان شەهید بووە.


ژیاننامە

فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان فەتحوڵا، ساڵی١٩٥٦ لە گوندی گوڵپی سەر بە ناحیەی خورماڵ لەدایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخراوی خورماڵی لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا سەعیدی قالە خەیات بەرپرسی ڕێکخراو بووە و ئەرکی فازڵ حەمەکەریم دابەشکردنی بەیاننامە و دروشمەکانی شۆڕش بووە لەناو ناحیەی خورماڵ و گوندەکانی چواردەوری.

ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتدا نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە، ساڵی١٩٨١ بەشداری شەڕی شەرام و شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزانی کردووە.

لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٨١ لە شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، کە هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژێم بە هەماهەنگی سەربازی ڕژێمی بەعس بوو بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە، فازڵ حەمەکەریم ڕەحمان بە سەختی بریندار بوو و بە برینداری لەلایەن به‌كرێگیراوانی ڕژێم فیشەک باران کراوە و شەهید بووە، هەروەها لەگەڵ ئەودا چەند هاوسەنگەرێکی بەناوەکانی ئاوات زەڵمی، عەزیز هێڵامپێی، عومەر سابیر،عەبدولڕەحمان بەشارەتی، حەمەشەریف فەتاح مستەفا، ئەبوبەکر عەبدوڵا حەمەسەعید و نامیق لەو سەنگەرەدا شەهید بوون. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر