غازی محەمەد عارف محەمەد

شەهید غازی محەمەد عارف، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یه‌كێتی و شەهید بووە.


غازی محەمەد عارف ناسراوە بە غازی شێخ محەمەوی میری سور، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی میری سوری سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تاقۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٧٧ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی کە سەربە هێزی سورێنی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەشداری شەڕی دیموکراتی ئێران، شەڕی کانێسکان، چالاکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور کردووە، لە ساڵی ١٩٧٩ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە.

 لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ لە گوندی قایەری مارف لە دەشتی شارەزوور لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یه‌كێتی و غازی محەمەد عارف و دوو هاوسەنگەری كه‌ یه‌كیكیان برای خۆی بووه‌ بە ناوی سەباح شێخ محەمەد و جەمال بانی بنۆکی شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر