عەگید ئیبراهیم مستەفا

عەگید ئیبراهیم مستەفا، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٩٨ لە گردی خەیاتە لە دەڤەری سیدەکان، لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید عەگید ئیبراهیم مستەفا، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی بەرمیزەی سەربە قەزای سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای سیدەکان بۆتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٩٨ لە گردی خەیاتە لە دەڤەری سیدەکان، لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر