عەلی کاکە برا حەیدەر

عەلی کاکە برا حەیدەر، ساڵی ١٩٣١ لە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤ شەهید بووە.


شەهید عەلی کاکە برا حەیدەر، ساڵی ١٩٣١ لە گوندی نەمەڵی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و جووتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندوویەتی. خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کچ بووە. 

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە لقی دووی بەتالیۆنی ٣ی سورداشی هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٩ بەشداری شەڕی چیای ئەزمەڕی کردووە و تێدا فیشەک بەر قاچی ڕاستی کەوتووە و قاچی شکاوە، دوای وەرگرتنی چارەسەر، بۆ پشودان چووەتە ماڵى خۆى لە گوندى ئەمەل. لەلایەن ئەمنی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە عەربەت دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە گرتووخانەی شاری کەرکووک، لەدوای ڕێکەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ عەلی کاکە برا ئازاد کراوە. 

ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە کردووەتەوە لە لقی دوو سەربە بەتالیۆنی شەهید دڵشادی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە پێشمەرگە.

لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لە کێوە ڕەشی چیای زۆزک ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی ئەوکاتی عێراق بوونەتەوە و عەلی کاکە برا شەهید بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانی تەرمی دەگوازنەوە دەڤەری هەورامان و لە گۆرستانی ناحیەی بیارە بە خاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

کەریم ئەحمەد قادر ڕەزا

کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عەلی حسێن عەلی

محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەسرەدین حەمەکاکی مەولود سەلام

نەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر