عەلی رەحیم عەلی کەرەم

عەلی ڕەحیم عەلی ناسراوە بە (عەلی هاواری) پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، پلەکانی سەردەستە و سەرپەلی لە شۆڕش وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەکرێت.


ژیاننامە

عەلی رەحیم عەلی کەرەم  ناسراوە بە عەلی هاواری لە ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی هاواری سەربە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، ڕەحیم عەلی باوکی و کەمال هاواری برای  شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول بوونە، لە ساڵی ١٩٧٧ تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە ئەمنی سلێمانی زیندانی سیاسی دەکرێن، خێزانی عەلی هاواری ناوی حەمدیە بەکرە و ناوی دایکی زولەیخا کاکەوەیس و براکانی غەیدان، ڕەحیم، ئاغا، جوامێر، عەلوان، کەمالە، ساڵی ١٩٦٩ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

عەلی رەحیم عەلی کەرەم لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی خوڕماڵ بە بەرپرسیارەتی کەمال هاواری برای سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی پارتی دەکات، ئەوکات وەک شانەی نهێنی ناوشار ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری ناو شاری هەڵەبجەی پێدەسپێرن، لە ساڵی ١٩٦٥ بووتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی حەوتی هێزی خەبات بە فەرماندیی عەبدولوەهاب ئەتروشی، لە ساڵی ١٩٦٦ وەک دەستەی پارتیزانی چونەتە ناو شاری هەڵەبجە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک کە تێیدا بریندار دەبێت و فیشەک بەر سەری دەکەوێت و ڕومەت و گوێچکەی ڕاستی دەبڕێت، دوایی چارەسەر وەرگرتن دەگەڕێتەوە و پلەی سەردەستە وەردەگرێت هەر لە لقی بەرگەڵو، لە ساڵی ١٩٦٧ لە دەڤەری بەردە چاڵانی لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێم و جاشەکان بۆ دووەم جار بریندار دەبێتەوە و فیشەک بەر قۆڵی دەکەوێت، دوای چارەسەر وەرگرتن و گەڕانەوەی بۆ ناو شۆڕش پلەی سەرپەل لە لقی بەرگەڵو وەردەگرێت.

لە بەرواری ٢٤ی ئایاری ١٩٦٩ بە فەرمانی سەرکردیەتی شۆڕش پۆلێک پێشمەرگە کە پێکهاتبون لە عەزیز ئەتروشی، عەلی ڕەشاش، مەنوچەربەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوایی دەبچنە چیای شنروی، سەرەتا دەچنە گوندی هاوار بۆ سەردانی باوکی عەلی هاواری بۆ ئەوەی هاوکارییان بێت، باوکی عەلی هاواری وەک ڕێنیشاندەرێک و شارەزای دەڤەرەکە عەلی هاواریان لەگەڵ دەنێرێت و هەر ئەو ڕۆژە دەچنە سەنگەرەکانیان لە کەلی ئەشکەوتان لە چیای شنروێ، لەوکاتەدا هەواڵ دەچێت بۆ تاقمی برایم ئەحمەد کە لەوکاتەدا هەڵگەڕابوونەوە لە شۆڕش و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە عەزیز ئەتروشی لە چیای شنروێیە، بۆیە تاقمەکەی برایم ئەحمەد پلانی هێرشێکی بەپەلە دادەنێن و دەستدەکەن بە ئامادەکاری و هێرش دەکەنە سەریان و لە ئەنجامدا عەزیز ئەتروشی و مەنوچەر بەگ شەهید دەبن و عەلی هاواری بە سەختی بریندار دەبێت و بە برینداری خۆی لە سەنگەرەکان دووردەخاتەوە، دوای چەند خولەکێک لە نزیک سەنگەرەکانیان عەلی هاواری شەهید دەبێت و تەرمی ناکەوێتە دەست تاقمەکە، بەڵام جەلال تاڵەبانی تەرمی هەرچوار شەهید عەزیز ئەتروشی، مەنوچەر بەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوایی، عەلی ڕەشاش لە چیای شنروێوە بە وڵاخ ڕادەکێشێتە ناو شاری هەڵەبجە و جەستەکانیان تەواو دەشێوێنێت، لە ناو شاری هەڵەبجە لەلایەن پیاوانی ئاینی و کۆمەڵیک کەسایەتی شارەکەوە دەچنە سەر ڕێگەی، دوایی داواکاریەکی زۆر تەرمەکانی لێ وەردەگرنەوە و هەر ئەوکات پارچە زەویەک لە دەروازەی شاری هەڵەبجە دەکڕن بە کۆمەڵ بۆ بەخاک دەسپێرن و ناوی دەنێن گۆرستانی شەهیدان، بنەماڵەی عەلی هاواری دوایی دۆزینەوەی تەرمی عەلی هاواری لە چیای شنروێ دەبردرێتەوە بۆ گوندی هاوار و لەوێ بە خاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر