عەلی هەمزە ڕەسوڵ مەحمود

عەلی هەمزە ڕەسوڵ مەحمود، ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، لە ڕۆژی ١٦ی تەموزی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە شارۆچکەی قەسرێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید عەلی هەمزە ڕەسوڵ مەحمود، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هەوارەبەرزە سەربە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان، دووبارە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووەتەوە، ساڵی ١٩٩٤ لە فەوجی ٢ی لیوای ٧٠ لە سوپای ٦ی سۆران بۆتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٦ی تەموزی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە شارۆچکەی قەسرێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر