عەلی خالید خەم

عەلی خالید خەم، ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٨ى ئەیلوولى ١٩٩٣ شەهید کراوە.


شەهید عەلی خالید خەم، ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. خێزانداربووە.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە دەڤەرى بادینان بەشدارى شەڕەکانى کردووە. ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتى عێراقی دەگوازرێنەوە بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێی هەریر. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە و چەندین چالاکی نهێنى ئەنجام داوە.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان دژى حکومەتى عێراقى کردووە، پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بووەتە پێشمەرگە.
لە ١٨ى ئەیلوولى ١٩٩٣ لە دەڤەرى باسیا لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید دەکرێت و لە گورستانی زولفەقاری شارۆچکەى هەریر بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر